riklam

سەعدی پیرە: هەڵەبجەییەكان سەرمەشقی خەبات‌و قوربانیدان بوونە

ی.ن.ک‌‌ 01:27 AM - 2020-03-16
.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی یادی 32 ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەوە پەیامێكی بڵاوكردوەتەوە.


دەقی پەیامی پەیامی سەعدی ئەحمەد پیرە  لە ساڵیادی كارەساتی كێمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید 


سبەی ١٦/٣/٢٠٢٠ یادی ٣٢ ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەینەوە ، كە چۆن ئەو رۆژە دەسەڵاتی دیكتاتۆری بەعسی كوردستانیان وێران دەكرد، هەروەك لە مێژوودا ئەوە بۆ یەكەمجاربوو‌ دەسەڵاتی حكومەت بە چەكی كیمیایی بۆ لەناوبردن  قڕكردنی هاووڵاتیانی خۆی بەكاربهێنێت، بۆیە دوای ئەو كارەساتە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاتەسەر خەت و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش ناڕەزاییان دەربڕی و نەخشە بۆ رووخانی رژێمی بەعس داڕێژرا.


 ڕژێمی بەعس، لە ڕۆژی (١٦/٣/١٩٨٨) بەچەكی كیمیایی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی، شاری هەڵەبجەی بۆردومانكردو لەماوەیەكی كەمدا زیاتر لە (٥٠٠٠) مرۆڤی بێتاوانی كورد، لە ژن و منداڵ و پیرو لاو، شەهیدبوون و بە هەزارانی تریش بریندار و ئاوارە و دەربەدەر بوون، كە بەشێكیان دواتر بەهۆی برینەكەیانەوە شەهیدبوون‌و بەشێكیانیش تائێستا بەو ئازارەوە دەناڵێنن،

‎جگە لە زیانە مرۆییەكان، شارەكه وێران و خاپووركراو ژینگەی ناوچەكەش بە ڕەز و باغ و سەرچاوە ئاوییەكان وكەش و هەوا و ئاژەڵی ماڵی و كێوی بەر ئەو هێرشە كیمیاییە دڕندانەیە كەوتن .


   لەم یاده كارەساتبار و‌ خەمناكەدا، جارێكی تر سەری رێزو وەفاداری لە ئاست شەهیدانی هەڵەبجە دادەنەوێنین‌و سڵاوی خۆراگریی بۆ برینداران‌و بەركەوتوانی كیمیایی دەنێرین، كە سێ‌ دەیەیە بە ئازارەوە ژیان دەگوزەرێنین. 


سڵاوی ئەمەكداریی بۆ خەڵكی هەڵەبجە، پارێزگای شەهیدان‌و سیمبوڵی ئاشتی هەرێمی كوردستان و مەڵبەندی هەمیشە زیندووی كوردایەتی‌و كولتورو ئەدەب‌و زانست دەنێرین، كە هەمیشە سەرمەشقی خەبات‌و قوربانیدان بوونە بۆ ڕزگاری‌و سەرفرازی كوردستان. 


‎ یادی هەڵەبجە‌و بیروەرییەكانی تری گەلەكەمان، پێویستە ببنە هەوێنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان‌و تەبایی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستان‌و چارەسەركردنی كێشەكان‌و چاكسازیی ڕاستەقینه لەسەرجەم كایەكانی ژیاندا لە پێناو فەراهەمكردنی سەقامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان ، هێشتا تەواوی ئاوات‌و ئامانجی شەهیدانی هەڵەبجە‌و تێكرای شەهیدانی كوردستان‌و ئەنفالكراوەكان بەدینەهاتووە، چەسپاندنی مافە نیشتمانیی‌و دەستوری‌و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان، هەماهەنگی‌و یەكهەڵوێستی هەموولایەكی پێویسته


سەعدی ئەحمەد پیرە 

ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket