riklam

مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور: كیمیاباران و ئه‌نفال قه‌ڵغانی پاراستنی كورد بوون

ی.ن.ک‌‌ 10:10 PM - 2020-03-15
.

.


به‌یاننامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی شاره‌زوور بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان.

کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان
ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزوور
سی ودوو ساڵ پێش ئەمڕۆ، ڕژێمی بەعسی عێراق، ھەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بردە قۆناغێکی مەترسیدار و گەورەترین چەکی قەدەغەکراوی سەردەمەکەی بەکارھێنا و لەچەند چرکەیەکدا ھەزاران ھاوڵاتی ھەڵەبجە بونە قوربانی
ئەوکاتەی بەعس ھەوڵەکانی، لەخاپورکردنی گوندو شارەکانەوە، گۆڕی بۆ جینۆسایدو لەناوبردنی بەکۆمەڵ، کورد لە خراپترین دۆخی بێ  دۆستیدا بوو، دەوڵەتانی گەورەی جیھان بێ دەنگییان لەکارەساتەکە کردو ئەو بێ دەنگییەی کۆمەڵی نێودەوڵەتیش  بەئەندازەی پشتیوانیکردن لەتاوانەکە ڕۆڵی بینی و دنەی حکومەتی عێراقیدا ھەموو ڕێگایەکی نایاسایی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی کورد بگرێتەبەر!
حکومەتی ئەو کاتەی ئێران لەپاڵ لەخۆگرتنی دەیان ھەزار ئاوارەو چارەسەری ھەزاران برینداری ڕوداوەکە، ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لەئاشکراکردنی تاوانەکە و قەبارەی زیانەکان و بەرپاککردنی ھەڵمەتێکی گەورەی جیھانی لەدژی حکومەتی عێراق.
لەکارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا، ئەنجامدەرانی تاوانەکە، توانیان ھەزاران ھاوڵاتی شەھیدبکەن و زیاتر لە ١٠ھەزار کەس بریندار بکەن و شارەکەش تەختی زەوی بکەن، بەڵام گەلی کورد ملی بۆ خواستەکانی بەعس نەداو سەکردایەتی ئەوکاتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش ھەڵمەتێکی بەرفراوانی لەوڵاتانی ئەوروپا لەدژی بەعس بەرپاکردو سەرئەنجام ھەموو دەوڵەتانی سەرھێڵی دیموکراسی گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە سەدام و دارودەستەکەی لوتکەی تاوان(جینۆساید)یان بەرامبەر خەڵکی کوردستان ئەنجامداوە.
کیمیاباران و بێدەنگی کۆمەڵی نێودەوڵەتی، سەدامی بۆ سەرکێشیەکی تر ڕاکێشا و پەلاماری کوەیتی دراوسێیدا، سەرئەنجام دەوڵەتانی دنیا ترسیان لە غروری بەعس لەلا دروست بوو، ئەوەش خاڵی وەرچەخانێکی گرنگ بوو لەخەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان، چونکە ھاوپەیمانان نەخشەی لێدانی سەدامیان داڕشت و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش وەک ڕابەری شۆڕشی نوێ بەھاوکاری لایەنە سیاسییەکان نەخشەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لەباشوری کوردستان داڕشت
کورد لەباشور ڕاپەڕی و پەیکەری ستەمی بەعس بۆ ھەتاھەتایە، لەباشور تێکشێنرا

کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان
ئەگەرچی لەکیمیاباراندا ئازیزترین کەسانمان لەدەستچوو، بەڵام شەھیدانی کیمیاباران و ئەنفال بوون بەقەڵغانی پاراستنی کورد و ھەوێنی دروستبوونی حکومەت و پەڕلەمانی کوردستان، ھەربۆیە لەم یادە پڕشکۆیەدا سڵاوی وەفا بۆ کەسوکاری سەربازی شەھیدان دەنێرین و داواش لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین ھەوڵەکانی بەئاڕاستەی دۆزینەوەی ونبوەکانی کیمیاباران بخاتەگەڕ، وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاربکەن بۆ بنیادنانی پایەکانی پارێزگا و ئەکتیڤکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکان و دامەزراندن و کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە پێویستن بۆ پارێزگایەکی شایستە و دامەزراندنی کارگەو فراوانکردنی شارو ڕەوینەوەی خەم و دوو دڵی خەڵک و کاراکردنی ھەنگاوەکانی ئەوەدانکردنەوەی زیادتر

ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە
بەھۆی بڵاوبونەوەی فایرۆسی کۆرۆناوە، ڕەنگە ئەمساڵ نەتوانرێت وەک پێویست یادێکی شایستەی شەھیدەکانمان بکەینەوە،بەڵام بەدانانی تاجەگوڵینەی وەفا بەشداری یادەکە ئەکەین، و یادو یادەوەری شەھیدەکانمان ھەمیشە بەزیندووی دەمێنیتەوە، داواش لەھاوڵاتیان دەکەین یادی ھەڵەبجەو شەھیدەکان بکەن بەڕۆژی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆناو پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان.
ھاوکاریکردنی تیمەکانی تەندروستی و ھێزە ئەمنییەکان وەک دەرفەتێک بقۆزنەوە،  بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیان و کەسوکاری شەھیدان.


سڵاو لەکەسوکاری سەربەرزی شەھیدان
نەفرەت لەدوژمنانی کورد و مرۆڤایەتی


ی ن ك
مه‌ڵبه‌ندی ٩ی شاره‌زوور


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket