هه‌ڵه‌بجه.. شارێك به خه‌رده‌ل سوتێنراو به‌زیندوویی مایه‌وه
بیروڕا 08:59 PM - 2020-03-15.
هڵسه‌نگاندێكی بایۆگرافی،سایكۆگرافی ،جیۆگرافی
كه‌بۆنی به‌هار خۆی ده‌كات به ماڵدا یادگاریه‌كان ده‌مانباته‌وه بۆ منداڵی و خه‌یاڵه‌كان ده‌ڕوات بۆ بۆ بۆنی كانیاوه‌كان و خونچه‌ی گوڵه‌كانی سه‌ر ڕێگاكانی عه‌نه‌ب و جوانی كێوه‌كانی شنروی و باڵامبۆ و ئاوازه‌كانی گۆرانیه‌كانی وشیاریحه‌مه‌فه‌رجی نانه‌واو نۆكاو فرۆش و سه‌موون فرۆشه‌كانی گه‌ڕه‌ك وگۆرانیه‌كه‌ی "به‌له‌نجه‌و به‌له‌نجه‌و باره سێ‌و باری كردوه‌ته له شاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه" و بۆنی گوڵه په‌نجه‌خانمه‌كانی سه‌ر دیواری حه‌وشه‌كانی ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌انی شار كه به‌لایدا ده‌چوین بۆ ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان و له‌به‌رده‌می سه‌راو قوتابخانه‌كه‌ماندا بۆنی گۆشته برژاوه‌كه كه هه‌موو به‌یانیان پیاوێك له‌سه‌ر مه‌قه‌ڵیه‌ك ده‌یبرژاندو له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌و پیاون كۆده‌بونه‌وه له‌ده‌وری و هه‌ریه‌كه به نانێكه‌وه سه‌ره‌یان بۆ ده‌گرت. ئیتر خه‌یاڵت ناچێت بۆ دوای ئه‌وه چی بوو ،گوڵه‌كان چۆن هه‌ڵوه‌رین؟ قوتابخانه‌كان چۆن داخران؟ باره سێوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه چۆن گۆڕا به بۆنی سیوێكی گه‌نیو؟ نازداره‌كان بۆ كوێ چوون؟ ،ئه‌مه هه‌میشه پرسیار دروست ده‌كات ئه‌م شاره به خه‌رده‌ل سوتێنرا و له ١٩٧٤ ه‌وه برینداركراوه‌و تا ئێستاش نه‌زیفه‌و چاك نه‌بوه‌ته‌وه بۆ چی هه‌رزیندوه؟ شارێك بۆمباران ،كیمیاباران ، سه‌دان ئاواره‌یی، شه‌ڕی ناوخۆ،ڕاگواستن و نوگره سه‌لمانی به‌سه‌رهاتوه بۆ له‌خه‌یاڵ وله‌واقعیشدا هێشتا هه‌ر زیندوه؟ ڕه‌نگه شارێك بێت له هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان و عێراق زیاتر ئاواره‌یی و تۆپباران و قوتابخانه داخران و دڵشكانی بینیبێت، كه‌چی بۆ ٢٠٢٠ ده‌بێته یه‌كه‌مین شار له‌سه‌ر ئاستی وڵات كه خوێدنده‌وارو خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزی هه‌یه؟.. ئه‌مه تێڕامانێكی ده‌وێت كه له پێك هاته‌و سروشتی ئه‌م شاره بكۆڵینه‌وه بایۆگرافی ،جیۆگرافی، سایكۆگرافی....بگه‌ڕێنه‌وه بۆ میژوو، كۆنترین گه‌ڕه‌كی شار كه گه‌ڕه‌كی جوله‌كانه ،كۆنترین مزگه‌وتی شاریش له هه‌مان گه‌ره‌كی جوله‌كه نشینه‌كانه ،بناغه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌وێوه دانراوه كه بناغه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی شار به ئارامی و به‌رده‌وامی ژیان ...بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پیشه‌وه‌ری كۆنترین گه‌ڕه‌كی شار بازاری پیشه‌وه‌ره‌كانی تێدابوه، بوونی پیشه‌وه‌ری كه واباس ده‌كه‌ن جۆراوجۆر بوه كه جوله‌كه‌كان دایان هێناوه، هۆكار بوه بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه له گوند‌و لادێكان بێن شت بكرن و ئه‌وانه‌شیان بیری مه‌ده‌نی و پیشه و خوێنده‌واری فێربوون هاتون له‌وێ نیشته‌جێبوون ئه‌وانه بونه‌ته پێك هێنه‌ری به‌شێكی دانیشتوانه‌كه‌ی، نامه‌وێت له‌به‌ر نه‌بوونی ڕه‌زامه‌ندی تایبه‌تی كه‌سه‌كان ناو ناهێنم كه به‌شێك له‌كه‌سه ناسراو بنه‌ماڵه‌كانی شار ناوبانگه‌كه‌یان پیشه‌یه‌كه واته نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه كه باپیرانیان پیشه‌یه‌كی دیاریان هه‌بوه له‌و شاره‌دا. جگه له‌وه وه‌ك چیرۆكه‌كان پێمان ده‌ڵین له هه‌ورامانی ئێرانیشه‌وه خه‌ڵكه نه‌جیب و به‌گزاده‌كان و خاوه‌ن پاره‌كان به‌هۆی بوونی ئه‌م بازاڕوه‌وه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردوه‌و ژن و ژن خوازی ڕوویداوه له نیوانیانداو به‌هۆیه‌وه چه‌ند بنه‌ماڵه‌یكه‌ی به‌گزاده هاتوون نیشته‌جی بوون ،بۆیه به‌گه‌كان ئێستا پێك هێنه‌ری به‌شێكی بایۆگرافی ئه‌م شاره‌ن .كه بێگومان به‌گزاده‌كان زۆربه‌یان كه‌سی خوینده‌وارو بنه‌ماڵه‌و وه‌جا خ زاده‌و خاوه‌ن شه‌هامه‌تو پیاوماقوڵ بوون. جگه له‌وه‌ی شێخه‌كانی به‌رزنجه‌و بنه‌ماڵی شێخه‌كان كه سه‌ڕچاوه‌كه‌یان گوندی عه‌بابه‌یلێ بوه به‌هۆی نزیكی له‌م شاره رۆژانه هاتونو چوون بۆ شار‌و ئه‌وانیش خه‌ڵكانی خوینده‌وارو بنه‌ماڵه‌و خاوه‌ن پێگه‌و كه‌سایه‌تی بوون و خزمایه‌تیشیان به‌هۆی شێخایه‌تی له‌گه‌ڵ تیره شێخه‌كانی تری ناوچه‌كانی شاره‌كانی تری عێراق و ئیران هه‌بوه‌و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری شێخانی به‌رزنجه و شێخانی تر هاتونه‌ته ئه‌م شاره‌و هه‌ندێكیان نیشته‌جێ بوون كه‌سانی چاوكراوه‌و خاوه‌ن سه‌رمایه‌و پاره‌بوون منداڵه‌كانیان ناردوه‌ته ده‌روه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ خوێندن و بونه‌ته هۆی گواستنه‌وه شارستانیه‌تی شوینه‌كانی تر بۆ ئه‌م شاره. با باسی كۆجی جافه‌كان بكه‌ین له ٨٠٠ كان كه له‌گه‌رمیانه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌سمان پاشای جاف دێنه هه‌ڵه‌بجه‌و ئیتر تیره‌ی جاف ده‌بێته به شێك له پێك هاته‌ی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه، جافه‌كان نه‌ك بنه‌ماڵه‌ن و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وهێزن به‌ڵكو شاعیرانی هه‌ڵه‌بجه كه دیارترینیان تاهیر به‌گی جاف و ئه‌حمه‌د موختار جافه‌ده‌بنه سیمای ئه‌ده‌بی بۆ ئه‌م شاره . له‌ولاشه‌وه رۆڵی ژن كاتێك عادیله خان ده‌بێته یه‌كه‌م پاشای ژن له‌م شاره‌و بگره له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئیتر ڕوئیای ئه‌م شاره بۆ تواناكانی ژن درێژ ده‌بێته‌وه تا هه‌نوكه كه تاكه شارێكه له عیراق و كوردستان سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی زانكۆ وقائیم قامه‌كه‌ی ژنه. بوونی مه‌لایه‌كی ژنیش به‌ناوی خانم كه حوجره‌ی هه‌بوه كه ئێستاسش مزگه‌وته‌كه‌ی هه‌ربه‌ناوی خانمه‌و ماوه، ئیتر ده‌رگا بۆ خویندنی ژن و كچ له‌م شاره واڵا ده‌كات ..ئێستاش ئه‌م شاره به‌رده‌وامه له به‌رهه‌م هێنانی ژنی ناوازه‌و سه‌ركه‌وتوو كه بناغه‌كه‌ی له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرت.با بچینه سه‌ر ئه‌و ئایدیایانه یاخوو ڕه‌وته فیكریانه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا رۆڵیان هه‌بوه،نزیكی ئه‌م شاره له بیاره‌و مه‌دره‌سه‌ی بیاره و بیری ته‌سه‌وف و نه‌قشبه‌ندی و كه له پێش هه‌موو ڕه‌وته‌كانی تر ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه له ناوچه‌كه‌و دروست كردنی چه‌ندین كه‌ڵه پیاو زانا‌و بیرمه‌ندو شاعیر كه بناغه‌ی خوێندن و خوێنده‌واری وئاین په‌روه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م شاره‌بوون. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شیوعیه‌ت كه‌سه دیار وبه‌شێك له شێخ وكه‌سایه‌تیه خوێنده‌وارو دیاره‌كانی ئه‌م شاره ده‌بنه هه‌ڵگری ئه‌و فیكره ،بیری شیوعیه‌تیش وه‌ك ده‌زانین بیرێكی كراوه و گرنگی به خوێنده‌وارو خوێندن ده‌دات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروست كردنی چه‌ندان كه‌سی بیرمه‌ندو خوێنده‌وارو رۆڵی ده‌بێت له پێك هێنانی ڕوئیایه‌كی كراوه بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌درێژایی مێژوو كه هه‌رئه‌وان بوون له په‌نجاكاندا سینه‌مایان له‌هه‌ڵه‌بجه دامه‌زراند كه بوه سه‌رتایه‌ك بۆ بیری رۆشنبیری.له‌لایه‌كی تره‌وه له په‌نجاكاندا بیری ئیخوانی كه‌یه‌كه‌م چروسكه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كات سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه خۆی خه‌ڵكێكی كورد‌و دینداری ڕاستگۆیانه بوه ،بیری ئیخوانیش بیرێكه گرنگی به په‌روه‌رده‌یه‌كی قوڵی تاك له‌سه‌ربنه‌مای خوێندنه‌وه و میانه‌ڕه‌و تێرامان و فیكر ده‌دات ئه‌مه‌ش ده‌بێت بنه‌مایه‌ك بۆ دروست كردنی چه‌ندین زانا‌و بیرمه‌ند به‌فیكری ئیسلامی كه ئه‌گه‌رچی زۆر شتی به كلتوری كوردی جیاوازبوه به‌ڵام من له‌وێوه ده‌ڵین ئه‌م ٣ره‌وتی ته‌سه‌وف ، ئیخوانی و شیوعیه‌ت ده‌بنه بنه‌مایه‌ك بۆ دروست كردنی خه‌ڵكی قوڵ و ئایدیا كراوه‌و خوێنه‌ر و خاوه‌ن ئایدیا. كه بێگومان بوونی خه‌ڵكێ كه خاوه‌ن ئایدیا بێت وبخوێنێته‌وه پێك هێنه‌ری شارستانیه‌تیێكی باشن بۆ شار. بۆیه ئه‌م پێكهێنه‌ره بایۆگرافیانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مشاره له‌گه‌ڵ سروشته جوانه‌كه‌ی و شار‌و جیۆگرافیه‌كه‌ی كه وه‌ك سه‌ره‌ڕێ كاروان بوه بۆ بازرگانه‌كانی ده‌وروبه‌رو پانتایه‌كی فراوان له‌ده‌شتی شاره‌زور له به‌رده‌میداو ده‌ریاچكه‌ی سیروان له‌نزیكیه‌وه سروشتێكن كه له ڕووی سایكۆلۆژیه‌وه بیرێكی كراوه‌و مرۆڤێكی كراوه‌و به‌رچاوڕوون دروست ده‌كات.هه‌ر ئه‌مه‌ی ئه‌م شاره نامرێت و هه‌رزیندوه.
د.نەزاکەت حەمەسەعید
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24