riklam

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئابوری 08:45 PM - 2020-03-15
.

.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌زووترین كاتدا ده‌كات.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌..
راگه‌یه‌ندراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌
ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌باشی له‌دۆخ و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تێده‌گه‌ین و به‌سنگفراوانیه‌وه‌ پێشوازی  له‌نیگه‌رانی و سه‌رنجه‌كانیان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ماف و شایسته‌ داراییه‌كانیان، به‌ڵام به‌توندی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر موزایه‌ده‌و ناوزڕاندنێك ده‌وستینه‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانمان بكرێت، روونه‌ كه‌ رێككاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆته‌ هۆكاری دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كی گونجاون به‌ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌زووترین كاتدا، به‌جۆرێك زیان نه‌گه‌یه‌نێت به‌پڕۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتیی وته‌ندروستی هه‌مووان .
له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریێتی نیشتمانیی و ئه‌خلاقیمانه‌وه‌، پابه‌ندی خۆمان به‌و رێككارو بڕیارانه‌ دووپاتكردۆته‌وه‌، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش ته‌شهیر و ناوزڕاندن بكا و هانی پێشمه‌رگه‌ بدات له‌گرتنه‌به‌ری رێككاری پێچه‌وانه‌ی یاساو پره‌نسیپه‌كانی سه‌ربازی، رووبه‌ڕوی دادگا و یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌.


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
١٥ی ئازاری ٢٠٢٠
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket