riklam

وەزیری ناوخۆ: قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت

کوردستان 04:48 PM - 2020-03-15
.

.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: قەدەغەی هاتووچۆ لەسلێمانی و هەولێر بەردەوامدەبێت، دەشڵێت: حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە. 

رێبەری ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: لەپێناو رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ لەسلێمانی و هەولێر درێژكراوەتەوەو ئەمجارە نێوان سلێمانی و  هەولێر بۆ قەزاكانیش دەگرێتەوە، بەڵام ئەمجارە كارئاسانی تێدایە بۆ هاووڵاتیان بەتایبەت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان.

وتیشی: تائێستا 29 حاڵەتی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركراوەو حاڵەتی نوێی كۆرۆناش رادەگەیەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: خەڵكی سلێمانی و هەولێر لە 48 سەعاتی رابردوودا بەمانەوەیان لەماڵەكانیان پابەندبوونی خۆیان بەڕێنماییەكان جێبەجێكردوەو، دەشزانین راگرتنی هاتووچۆ بژێوی و ئیشوكاری خەڵكی تێكداوە.

وەزیری ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند: سەعات 12ی سبەینێ شەو دوا مۆڵەتە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیان كە لەئێران و توركیان و سەرجەم دەروازە سنورییەكان دادەخرێن و تەنها كاری بازرگانی تێدا دەكرێت.

وتیشی: خەڵك هەیە لەهەرێمی كوردستان دەرچووەو سەردانی شوێنی كردوە، بۆیە پێویست ناكات وەریبگرینەوە. 

تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە هەرچەندە لەملاوئەولا سەرپێچی هەبووە، بەڵام رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەرو سزای ئەوانە دەدرێت كە سەرپێچی دەكرێن.

ئەوەشی وت: دوێنێ لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە 400 گەشتیار گەڕوانەتەوەو سەرجەمیان كەرەنتین كراون، هەر هاووڵاتییەكی كوردستان كە لەئەوروپا دەژین لەمكاتەدا بگەڕێتەوە كەرەنتین دەكرێن.

رێبەری ئەحمەد راشیگەیاند: بۆ گرتوخانەكان ئەو رێكارانەی لەدەرەوە بۆ رێگری لەكۆرۆنا گیراوەتەبەر، لەوێش بەهەمان شێوەیەو هیچ  كێشەیەك لەگرتوخانەكان نیە.

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش رایگەیاند: ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە كێشەی نابێت، هەركاتێك حاڵەتی هاتووچۆ ئاسایی بوویەەوە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند: لەسەرەتادا ژمارەیەكی زۆر كەس لەئێرانەوە گەڕاونەتەوە، بەڵام لەئێستادا رۆژانە لەهەر سنورێك 10 بۆ 15 هاووڵاتی لەئێرانەوە دەگەڕێنەوە، خەڵكێكیش ویستی خۆیان لەرێوشوێنەكان بدزنەوەو لەمونزرییەوە گەڕانەوە هەرێم و هەوڵدراوە بیانبەینەوە لای تیمە تەندروستییەكان، هەندێكیش  هەیە نەچونەتەوە ناو تیمە تەندروستییەكان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket