سه‌رۆك مام جه‌لال و ڕاپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری بادینان
ی.ن.ک 06:27 PM - 2020-03-14.
له‌تیف نێروه‌یی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991 ی باشوری كوردستان نه‌كراوه ، زیاتر ئه‌وكه‌سانه‌ی كه قسه له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه خۆیان له سنورێكی دیاریكراو به‌شداریان له ڕاپه‌ڕیندا كردووه یانیش وه‌ك شایه‌تحالێك به‌چاوی خۆیان ڕووداوه‌كانی ڕاپه‌ڕینیان بینیوه .
میدیای هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان ڕووداوه‌كانی ڕاپه‌ڕین ڕه‌نگ ڕێژ بكه‌ن . ئه‌ولایه‌نانه‌ش كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دا هێشتا دانه‌مه‌زرابوون ده‌یانه‌وێ ڕاپه‌ڕین بێ بهرنامهوبێ خاوه‌ن بكه‌ن . بۆیه زۆر پێویسه یه‌كێتی زیاتر له هه‌موو هێزه‌و لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی كوردستان خۆی بكان به‌خاوه‌نی ئه‌م مژارهو له‌ڕێی كه‌سانی مێژونوسهوه هه‌ولی نووسینه‌وه‌ی مێژوی ڕاپه‌ڕین بدات و توێژینه‌وه‌ی زانستیش له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین بكرێت . چونكه ئه‌وانه‌ی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی داڕشتنی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌رین وجێ به‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی بوون هه‌ندێكیان له‌ژیاندا نه‌ماون وبهشهكهی دیكه‌شیان ته‌مه‌نیان له هه‌ڵكشاندایه . سه‌باره‌ت به راپه‌رینی ده‌ڤه‌ری بادینانیش به‌هۆی دوری و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسمانكردووه یه‌كێتی نه‌ك نه‌یتوانیوه مێژوی ڕاپه‌رینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره وه‌ك خۆی بنوسێت به‌ڵكو نه‌یتوانیوه دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی كه په‌یوه‌ستن به سه‌ركه‌وتن و تایبه‌تمه‌ندی راپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌ڕایگشتی و ته‌نانه‌ت به كادیر‌و ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری خۆی ئاشنا بكات ئه‌و فاكته‌رانه‌ش بریتین له.
یه‌كه‌م : ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له ڕاپه‌رینی ده‌ڤه‌ری بادینان دوای ڕزگاربوونی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌ڤال مام جه‌لال له ڕێی سنوری سوریاوه وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی باڵای به‌ره‌ی كوردستانی گه‌یشته ده‌ڤه‌ری بادینان و ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی میحوه‌ری (دهوك – نه‌ینه‌وا ) ی ده‌كرد كه یه‌كێك بووه له میحوه‌ره رۆز گرنگ و ستراتیژی ، بۆ ڕژێمی عیراقیش میحوه‌رێكی زۆر چاره‌نووسسازبوو له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
1-ده‌ڤه‌ری بادینان تاكه ده‌روازه‌و ڕێگای سه‌ره‌كی و كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیكردنی زه‌مینی عیراقی بوو به‌ره‌و توركیا‌و جیهانی ئه‌وروپا به‌گشتی .
2-دوای رزگاربوونی دهوك و نزیكبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی بادینان له پارێزگای نهینهواو رزگاركردنی هه‌ندێ قه‌زاو ناحیه‌ی سه‌ربه‌و پارێزگایه وه‌ك دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراق و وه‌كو گه‌وره‌ترین پارێزگای سوننه‌نشین . بۆیه ڕژێم ڕاپه‌رینی بادینانی بهمهترسیێكی گه‌وره ده‌زانی له‌سه‌ر خۆی وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزێكی زۆری ره‌وانه‌ی ئه‌و سنورهكراو رۆژانه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هێرش وپهلامارهكانی خۆی بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به كۆپته‌رو تۆپخانه‌كانیش بوردومانی شاری دهوك و ده‌وروبه‌ری ده‌كرد . به‌هۆی ناهاوسه‌نگی چه‌كی قورس ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی میحوه‌ری نێوان (دهوك – موسڵ )شوێنێكی ده‌شت وتهختهو هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئه‌و سنوره له‌به‌ژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی عیراقیدابوو . له‌گه‌ل بوونی قه‌ڵای گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌و پێده‌شته هێزه‌كانی رژێم به پشتیوانی كۆپته‌ری جه‌نگی ڕۆژانه به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر هێرشه‌كانی خۆیی به‌ڵام به‌هۆی حزوری مه‌یدانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌و ده‌ڤه‌ره هێزی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه به‌وره‌یه‌كی به‌رزو ئیرادهیێكی به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی ڕژێمی به‌عس ده‌بوونه‌وه . دواجار لێدوانێكی بۆشی باوك وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی عیراقی‌دا شكایه‌وه كاتێ رایگه‌یان كه پشتگیری راپه‌رین ناكه‌ن و ئه‌وه پرسێكی ناوخۆی عیراقه‌و ئه‌مریكا ده‌ست ناخاته ناو كاروباری ناوخۆیی عیراق له . هه‌مان كاتدا سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه زنجیرهیێك كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له شاروشاروچهكانی ده‌ڤه‌ری بادینان ئه‌نجامدا به‌تابه‌تی له(زاخۆ ، دهوك ، ئامێدی ، شێلادزێ) و له‌و كۆبوونهوانانهدا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كێتی و به‌ره‌یی كوردستانی وبهرزكرنهوهی وره‌ی جه‌ماوه‌رو پته‌وكردنی گیانی ته‌بایی و یه‌كریزی ولێبورده‌یی وپاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و ئاشناكردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان به دوا گورانگاریهكان وتاری پێشكه‌ش ده‌كرد هه‌روه‌ها له‌نزیكه‌وه گوێ له داواكاری و بۆچونی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌گرت .هه‌رله بادینان و له‌دوای لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بۆشی باوك كاتێ ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا پشتگیری له ڕاپه‌رینی باشوری كوردستان ناكات و ئه‌وه پرسێكی ناوخۆی عیراقه سه‌رۆك مامجه‌لال له دهوك له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا ده‌ربڕی . له دوای لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌وسای عیراق ڕژێمی عیراق دهستكراوهتربوو بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی فراوان وسه‌رتاسه‌ری بۆسه‌ر شاروشاروچكهكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌رله خانه‌قینه‌وه تاوه‌كو زاخۆ به‌تایبه‌تی چڕكردنی هێرشه زه‌مینیه‌كان له میحوهی (فایده)و بۆردومانكردنی ناو شاری دهوك كه ده‌یان زانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ناو شاری دهوك دایه .
به‌م هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچونه‌دا ڕۆڵی مه‌یدانی و مێژویی سه‌روك مام جه‌لال له ڕاپه‌رینی ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌ك تاكهسهركردهی باڵای بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و به‌ره‌ی كوردستانی به‌شداری له ڕاپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری بادینان و سه‌رپه‌رشتی میحوه‌ری (دهوك – نه‌ینه‌وا )ی ده‌كرد . وه‌كو تاكه سه‌ركرده‌ش له چوار شار‌و شاروچكه‌ی ئه‌وده‌ڤه‌ره كوبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ سازدانی زنجیره‌یه‌ك دیداری دیكه‌ی تایبه‌تی له گه‌ل نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه كومه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه و هه‌ندێ جاریش به‌هۆی بوردومانی هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عسه‌وه بوسه‌ر شاری دهوك ژیانی خۆی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه . ئه‌م به‌شداریه كاریگه‌ره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له ڕاپه‌رینی ده‌ڤه‌ری بادینان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه سه‌رۆك مامج هلال كرنگیهكی تایبه‌تی به‌ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌دا . بۆیه كاتێ قسه له‌سه‌ر ڕاپه‌رینی ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر باس له ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌كرێت ئه‌وا بێگومان ئه‌م پرسیارانه بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه . ڕاپه‌رینی بادینان به‌سه‌رپه‌رشتی كام سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به‌رێوه چو؟ . له دوای ڕاپه‌رین كام سه‌ركرده‌ی كورد كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌شارو شاروچهكانی ده‌ڤه‌ری بادینان ئه‌نجامدا ؟ . كام سه‌ركرده به‌ناوی به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه له بادینان په‌یامی لێبورده‌یی و ئاشتی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستانی گه‌یانده جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ری بادینان ؟. هه‌روه‌ها كام سه‌ركرده‌ی كوردستان له‌بادینان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی ده‌دا له‌سه‌ر دوا گۆڕانكاریه‌كانی ڕاپه‌ڕین ؟.
به‌داخه‌وه ئێمه وه‌كو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تائێستا نه‌مان توانییوه نه‌ك جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌ڵكو كادیر‌و ئه‌ندامانی خۆشمان به‌م حه‌قیقه‌ته مێژوویی و پرشانازیه ئاشنابكهین .كه سه‌رۆك مامجه‌لال و یه‌كێتی ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له ڕاپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری بادینان .
دووه‌م : پارتیزان و شانه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی و ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به یه‌كێتی یه‌وه كردبوو. ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له سه‌رخستنی ده‌ڤه‌ری بادینان . ڕاپه‌ڕینی بادینان له سێ میحوه‌رو قوڵه‌وه ده‌ستی پێكرد به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه .
1-میحوه‌ری ئاكرێ : وه‌ك ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری بادینان ڕاپه‌ڕین به سه‌رپه‌رشتی سه‌ركرده‌ی نه‌مری گه‌له‌كه‌مان (لیوا خه‌لیل دۆسكی )و به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی شه‌هیدی فه‌رمانده (عه‌شقی سورچی )و هه‌ڤاڵه‌كانی له ئاكرێ ده‌ستی پێكرد و دواتر به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری ئاكرێ و پاشانیش شێخان و ده‌وروبه‌ری ته‌شه‌نه‌ی كرد. له‌سنوری شێخان شه‌هیدی فه‌رمانده (عه‌لی كۆخی) ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌دا وله شێخانه‌وه به‌ره‌و ئه‌تروش و دهۆك پێشڕه‌ویان كرد .
2-میحوه‌ری ئامێدی : له‌م میحوه‌ره پارتیزانه‌كانی یه‌كێتی له ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌ڤه‌ری نێروه‌و ڕێكان و له ڕێی گه‌لێ باڵنداوه به‌ره‌و شێلادزێ و دێرالوك و ئامێدی به سه‌رپه‌رشتی شه‌هیدی فه‌رمانده‌و پارتیزان (حسن سلیم نێروه‌یی)و به هاوكاری شه‌هید عه‌لی شه‌عبان ئامێدی سه‌رۆك هۆزی دیاری ده‌ڤه‌ری ئامێدی ده‌ستی پێكرد و به‌ره‌و دهوك پێشڕه‌ویان كرد .
3-میحوه‌ری زاخۆ : له‌م میحوه‌ره ڕاپه‌ڕین به‌سه‌رپه‌رشتی شه‌هیدی فه‌رمانده (سادق عمر سندی ) و هه‌ڤاڵه‌كانی له دهركارهوه به‌ره‌و زاخۆ ده‌ستیپێكرد و دواتر به‌ره‌و ده‌شتی سلێڤانی و سێمێل پێشڕه‌ویان كرد .
4-له ناودهوكیش به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ڕێكخستنه‌كانی نهێنی و شانه‌ی چهكدارو به‌هاوكاری و به‌شداری ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه‌ی كه نامه‌ی یه‌كێتییان پێ گه‌یشبوون و بڕیاریاندابوو به‌شداری لهڕاپهریندا بكه‌ن به‌سه‌ركه‌وتوی ده‌ستی پێكرد .
به‌م شێوه‌یه ڕاپه‌رینی بادینان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سه‌رتاسه‌ریبوونی ڕاپه‌رینی سه‌لماند و بۆ بهپاڵپشتێكی به‌هێزی مه‌یدانی و مه‌عنه‌وی بۆ ده‌ستپێكردن و سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی شاری كه‌ركوك .
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ڕزگاربوونی هاوڵاتیان وسه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌رینی ده‌ڤه‌ری بادینان كۆتای به به‌رنامه‌و بڕیار‌و سته‌م وسیاسه‌تی ڕژێمی به‌عس هێنا كه ڕژێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خسبووه گه‌ر به‌مه‌رامی به‌ته‌واوه‌تی دابڕاندنی ده‌ڤه‌ری بادینان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان . ڕاپه‌رینی بادینان بۆ به‌سه‌رچاوه‌ی كۆتای هێنان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئهوبڕیارو سیاسه‌تانه‌ی ڕژێم كه به زۆر به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری بادیناندا سهپێرابوون و هه‌ندێ گۆڕانكاری ئه‌رێنی به‌دوای خۆیداهێنا وه‌كو :-
1-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به‌زۆر سه‌پاندنی پرۆسه‌ی خوێندن به زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانهسهرهتاییهكان تا ده‌گاته په‌یمانگاكانی ئه‌و پارێزگایه .
2-كۆتایهێنان به ساسه‌ت و پڕۆسه‌ی ته‌عریبكردنی ده‌ڤه‌ری بادینان له سنوری ئاكرێ و شێخان وسێمێل و ده‌شتی سلێڤانی تاده‌گاته ئیبراهیم خه‌لیل له سنوری زاخۆ .
3-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به زۆر سه‌پاندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی دا.
4-به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به‌زۆر سه‌پاندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر مه‌سیحیه‌كانی پارێزگای دهوك .
5-كۆتای هێنان به داگیركاری خۆدی سه‌دام حسێن و كه‌سه نزیكه‌كانی كه ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌وی وزاری هاوڵاتیاندا گرتبوو له (سه‌رسنك ، زنجیره شاخی گاره ، ئاشاوا ، ئێنیشكێ ، سوارهتۆكا )و چه‌ند شوێنیكی دیكه كه ده‌یان كۆشك و ته‌لاریان له سه‌ر زه‌وی وزاری هاوڵاتیان دروستكردبوون .
6-كۆتایی هێنان به سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگای دهوك .
7-پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دابڕانی پارێزگای دهوك له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
بهرزوپیرۆزبێت یادی ڕاپه‌ڕینی بادینان
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24