riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دواكه‌وت

ئابوری 03:39 PM - 2020-03-14
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
به‌هۆی ئه‌و ڕێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ خۆپارێزی له‌ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌، ئه‌و خشته‌ی موچه‌یه‌ی ڕاگه‌یه‌نرابوو، كه‌ له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ١٥-٣-٢٠٢٠ دابه‌ش بكرێت، له‌و ڕێكه‌وته‌دا ناتوانرێت دابه‌شبكرێت، دواده‌خرێت بۆ ڕۆژانی دواتر، تاكو ئه‌وكاته‌ی به‌رچاومان ڕونده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

به‌ھیوای ته‌ندروستی ھه‌موو لایه‌ك.

ئه‌حمه‌د عبدالرحمن/  وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

جێی ئاماژه‌یه‌، بڕیاربوو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شبكرێن، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌یان بۆ كاتێكی نادیار دواكه‌وت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket