riklam

وەزیری كشتوكاڵ: عەڵوەكان داناخرێن

ئابوری 12:53 AM - 2020-03-14
.

.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكردوە، لەپێناو بەرزنەبوونەوەی نرخ، عەلوەكان داناخرێن.

بێگەر تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە:" دوای هەماهەنگی كردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو وەزیری ناوخۆ لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە دەرگای عەلوەكان داناخرێت".

رونیكردوەتەوە:"هەموو ئەو بارهەڵگرانەی لە دەروازەكانەوەن بۆ ناو هەرێمی كوردستانەوە دێن بارەكانیان لە عەلوەكان دادەگرن.

ئاماژەی بەوەداوە:"بەپێی ئەو پلانەی لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ دانراوە سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە كۆڵانەكان دەفرۆشرێت ئەمەش لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان".


PUKmedia داڕشتنەوە"سامان " 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket