riklam

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان دڵنیایی دەدات

ئابوری 11:58 PM - 2020-03-13
.

.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان كە پێویستی شەش مانگ خۆراك و كەرەستەی رۆژانەی هاووڵاتیان لەكۆگاكاندا هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:"بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان سەرجەم ھاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەكاتەوە

كەلەڕۆژانی رابردوودا بەدواداچونی وردی كردووە و ئاماری تایبەتی خۆراكی ڕۆژانەی ھاۆڵاتیانی وەك( برنج و رۆن و شەكەر و چا و ئارد و .....ھتد) لە سەرجەم كۆگاكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان وبەراوردكراوە".

رونیشكردوەتەوە:"لەگەڵ خواستی خۆراكی ڕۆژانەی ھاوڵاتیان دەركەوتووە كە بەشی (٦)شەش مانگ زیاتر لە گوگاكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان خۆراك ماوەتەوە ، ئەمە وێڕای ھاوردەكردنی خوراك و كاڵا بازرگانییەكان لەخاڵە سنوریەكانەوە.

جەختیشكراوەتەوە:"بەڕێوەبەرایەتییەكە دڵنیایی دەدات سەرەڕای راگەیاندنی پشووی فەرمی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، تیمەكانیان وردتر لەجاران چاودێری بازارو ماركێت و شوێنكارەكان دەكات".


PUKmedia  راگەیەنراو


 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket