riklam

له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دڵنیایی ده‌درێت

ئابوری 05:49 PM - 2020-03-12
.

.

لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو ده‌بێت، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ ده‌ست بردن بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌موو عیراق هێڵی سوره‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 12-3-2020،  به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: پێویسته‌ كاری جددی بكرێت بۆ پاراستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌كانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی عیراق و به‌پێی یاسای بودجه‌ پێویسته‌ مافه‌كانیان هاوشێوه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عیراق پارێزراو بێت به‌ تایبه‌ت مووچه‌كانیان، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه‌كانیان دروستبكرێت.

 هه‌روه‌ها ئیخڵاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی یاسا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ك مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمابه‌رانی عیراق پارێزراو ده‌بێت و له‌ ئێستاشدا كه‌ بودجه‌ی ساڵی 2020 په‌سه‌ند نه‌كراوه‌، به‌ پێی یاسای ئیداره‌ی دارایی ده‌بێت هه‌موو مانگێك له‌ یه‌ك له‌سه‌ر 12 كه‌ بۆ دابینكردنی مووچه‌ خه‌رجده‌كرێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌و دابین ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت  


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket