riklam

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی تاجی ده‌كات

عیراق 10:08 AM - 2020-03-12
.

.

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كات كه‌ به‌ موشه‌كی كاتوێشا كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی عێراق، كه‌ له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌ك قوربانی و برینداری له‌ نێو به‌شێك له‌ راهێنه‌ر و راوێژكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر له‌ عێراقن و له‌ سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی عێراقی كار ده‌كه‌ن.

 ئه‌م ده‌ست درێژی و په‌لاماره‌ به‌ ئامانجگرتنی عێراق و دۆخه‌ ئه‌منییه‌كه‌یه‌تی، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی گرتنه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دوادچونێكی گشتگیر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ئاشكرا بكرێن كه‌ به‌رپرسیارن له‌و په‌لاماره‌.

لێره‌وه‌ پرسه‌ و ماته‌مینی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین به‌ كه‌سوكاری قوربانیان و وڵاته‌كانیان، داواش له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ دان به‌خۆدا بگرن و دۆخه‌كه‌ ئارام بكه‌نه‌وه‌ و پاڵپشتی حكومه‌تی عێراقیش بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌منی و سه‌روه‌ری خۆی به‌جێ‌ بگه‌یه‌نێت.

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket