riklam

کۆرۆنا فێری کردین

بابەتی گۆڕاو 11:44 AM - 2020-03-11
.

.

کۆرۆنا فێری کردین
ڕەببی ماڵی ئاوا بێ لە گەڵ حازریدا، ڤایرۆسی ھێژا جەنابی کۆرۆنا فێری کردین کە:
شەھادەو پسپۆڕیی فشەن، ھەموو کەس دکتۆرو ڕاوێژکاری تەندروستییە.
* ئینسان بەبێ تەوقەکردنیش ئەژی.
* سەرچۆپی بە ماسک و دەستکێشەوە تامێکی تری ھەیە.
* فاتیحا بە مەسیجیش دائەدرێ.
* ئامدیوکردنی نەفەری قاچاخ بەقەد تیجارەتی حەشیشە مسۆگەرە.
* ژنی داماو حەوت پەراسووی لە ئۆمەتی محەممەد زیاترە، بۆیە تەحەمولی ماڵەوەی پێ ئەکرێ.
* کچیش سمێڵی ھەیە.
* مەکتەب ھەبێ و نەبێ وەکو یەک وایە.
* کافتریا نیعمەتە ئەگینا شێت ئەبی بە دەست ئەولادی بێ ئیشەوە.
* ژمارەی دانیشتوانی ژێرپردەکە لەپەکین زیاترە.
* ئەوی لە مشک بێ جەواڵ ئەدڕێ و ئەوی لەئێران بووبێ خەتەرە.
* ڕەشکە بەتایبەت خوا بۆ کۆرۆنای دروست کردووە، لە گەڵ سیرو زەنجەفیلدا.
* ھەر وڵاتێ ئەردۆغان سەرۆکی بێ، خوا بەڵای تری بۆ نازڵ ناکات.
* حکومەت ئەگەر ڤایرۆسی پێ دروست نەکرێ ڤایرۆسی پێ بڵاوئەکرێتەوە.
* شەرت نییە ھەموو شتێکی چینی عادی بێت.
* ھەر شتێ سەبەبەکەیت نەزانی بیهێنە بەسەر شەمشەمە کوێرەدا.
* بۆ بڵاوەپێکردنی موزاھەرەو ڕێپێوان، پژمەیەک سەد ئەوەندەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان موھیمە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket