riklam

راوكردنی ماسی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

ئابوری 01:45 PM - 2020-03-10
.

.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێراوه‌، قه‌ده‌غه‌كردنی ماسی راده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاودا هاتووه‌، له‌پێناو پاراستنی سامانی ماسی راوكردنی ماسی له‌ 2020/3/15 تاوه‌كو 2020/6/14 له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو شێوازه‌كانی قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌راوكردن به‌ شێوازه‌ نایاساییه‌كانی راوكردنی به‌ كۆمه‌ڵ وه‌ك( كاره‌با، مادده‌ ژه‌هراویه‌كان، ته‌قه‌مه‌نیه‌كان و تۆڕی كونی بچوك و ...هتد) له‌ گشت وه‌رزه‌كانی ساڵدا قه‌ده‌غه‌یه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket