riklam

دوو توشبووی دیكەی كۆرۆنا لەهەرێم راگەیەنرا

کوردستان 10:33 AM - 2020-03-10
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا دوو حاڵەتی دیكەی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، یەكێك لەو كەسانەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە لەڕەگەزی مێیە و تەمەنی 19 ساڵانە و كچی تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنایە لە سلێمانی.

هه‌روه‌ها د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه‌، دوو حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرا، كه‌ یه‌كێكیان له‌هه‌ولێر و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌سلێمانیه‌.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندوو، ئەمە 16 هەمین حاڵەتی توشبوونە لە هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت كە 11 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و 5 حاڵەتیش لە هەولێر تۆمار كراون، لەو ژمارەیەش یەكێك لە هەڵگرانی ڤایرۆسەكە چاكبووەتەوە و دانەیەكی دیكەش  گیانیلەدەستداوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە ژمارەی تێكڕای تووشبووان لە عیراق گەیشتوەتە 69 كەس و لەو ژمارەیەش 9 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 10 كەسیش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket