riklam

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیاند

ئابوری 10:24 AM - 2020-03-10
.

.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی كە كۆپییەكی بۆ PUKmedia نێردراوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆدا هێزەكانی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەش دەكرێن.

ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو: كە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەكرێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی پێشخست و بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia ش، لەدوای ئەو دوو وەزارەتە مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشدەكرێن.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket