riklam

شەكری خوارد

بابەتی گۆڕاو 02:01 PM - 2020-03-09
.

.

شەكری خوارد

-ئادەی ڕۆڵە خێری ئیمانت بڕۆئەو حاسیبەیەم بۆ بێنە ،بزانم ئەم مانگە چەند مەعاشم وەرگرتووە

+جا ئەوە حاسیبەی بۆ چییە ئوستاز؟

_تۆ بچۆ بیهێنە و لەسەریی مەڕۆ

+بەكەڵك نایە بەگم لەخۆیەوە ڕەقەم لێ ئەدا

_عەجیب !!بۆچی لەخۆیەوە ڕەقەم لێ ئەدات ؟ تەڕ بووە؟؟

+نەوەڵڵا .بەچی تەڕ ئەبێ.هەر خۆی كەڵكی نەماوە و بڕۆ بەخیر هاتی

_كوێڕا كەڵكی نەما؟.خۆ ئێستاش تەلەفزیۆنەكان ریكلامی بۆ ئەكەن

+كەڵكی نەماوە و سڵاواتی لێ بدە.من ئەو ڕۆژە كردمەوە ناوەكەی زەرد زەرد بووبو

_ئەوە ژەنگ لێی داوە .بڕۆ بیخەرە بەر هەتاو

+لەكوێ گەورەم ؟بندیواری وائەمینمان نیە

_بندیوارەكەی ماڵی كاك شەمسە دین

+ناوێرم قوربان.حیمایە چاوی پیاو دەرئەهێنێ

_ئەی پێشتر نەتئەبردە ئەوێ كە تەڕ ئەبوو_؟

+ئەوە من نەبووم گەورەم،بەینی خۆمان بێ فیڕنەگولە ئەیبرد

_دە كەواتە بیگۆڕە

+لە گۆڕانا نەماوە بەساقەی چاوت بم

_هەتیو تۆ هەموو ڕێگەیەكت لێ گرتووم،دەبچۆ فڕێی بە

+نابێ قوربان.دوایی ئەگەرڕەقابەی مالیی هات چی بكەین

_ڕەقابەی مالی ئەم هەموو جەردەیی ودزی و فزییە نابینێ،هیچ ناكات دێت بە سۆراخی حاسیبەیەكی گواوییەوە؟

+كاكە من فڕێی نادەم .بەزۆرە؟؟

_باش .بە ئارەزووی خۆت.بەس توخوا سوعالێ.ڕاست ئەكەن ئەڵێن هاوسەرەكەت ڕووسی یە_؟

+بەگم دوور لەڕووی جەنابت و جەماعەت ئەوەی وای گوو ،یەك وەجبە شەكری خوارد بە كەوچكی دار.تۆ خۆت ئەزانی من ڤۆدكاكەشم ڕووسی نی یە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket