riklam

قەیرانی نەوت بەرەو نێودەوڵەتی بوون دەڕوات

ئابوری 12:32 PM - 2020-03-09
.

.

نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ 32 دۆلار دابەزی و پسپۆڕێكی ئابوریش رایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت و پێویستە حكومەتی هەرێم ئامادە سازی بەپەلەی بۆ بكات.

د. عیزەت سابیر پسپۆڕی ئابوری و سەرۆكی پێشووی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی تەواوی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەیە، چونكە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، نرخی بەرمیلێك نەوت 60 دۆلار بوو و  دوای بڵاوبوونەوەشی بۆ  45 دۆلار دابەزی و ئەمڕۆش گەیشتە 32 دۆلار ، بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی رابردوو لە ڤێنا كۆبوونەوەیەك لەنێوان وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و روسیا بەڕێوەچوو و تێیدا 14 وڵاتی بەشداربوو، ئامادەبوون بڕی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوت بۆ یەك ملیۆن و نیو بەرمیل كەمبكەنەوە بۆ ئەوەی نرخی نەوت دانەبەزێت بەڵام روسیا رازی نەبوو.

وتیشی: وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ رازی نەبوونەكەی روسیا، وڵاتی سعودیە شەڕی نرخی نەوتی راگەیاند و  ئەمڕۆش نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ 32 دۆلار دابەزی.

د. عیزەت سابیر راشیگەیاند: لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆری داهاتی عیراق و هەرێمی كوردستان نەوتە، بۆیە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت و پێویستە حكومەتی هەرێم لەرێگەی رێكخستنی خەرجییەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات و جۆربەجۆركردنیانەوە ئامادە سازی بەپەلە بكات.

وتیشی: ناكرێت نرخی نەوت 50% دابەزیبێت و لەهەرێمی كوردستانیش نرخی بەنزین و گاز و نەوتی سپی بەهەمان ئەم نرخەی ئێستای بێت، بەڵكو دەبێت حكومەتی هەرێم هەوڵی دابەزینی ئەو نرخانەش بدات بەڵام ئەگەر داینەبەزاند ئەوا كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر داهاتی حكومەت و هاووڵاتیان و كاسبكارانیش. 

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket