riklam

به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ 8ی ئادار

ژنان‌ 08:29 PM - 2020-03-08
.

.


هه‌شتی ئادار پیرۆزه‌ له‌خانمانی كوردستان و جیهان))

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌....
خانمانی خۆشه‌ویست
 جه‌ماوه‌ری كوردستان
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان خۆی به‌خۆشحاڵ ده‌زانێت له‌ رۆژی هه‌شتی ئاداردا جوانترین پیرۆزبایی له‌ته‌واوی خانمانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی جیهان بكات، بڕواشمان وایه‌ كۆمه‌ڵگه‌ هه‌رگیز ته‌ندروست نابێت و ناتوانێت ئه‌ركه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسه‌كانی جێبه‌جێ یكات ئه‌گه‌ر ژنان رۆڵی ته‌واوی تێدانه‌گێڕن، راسته‌ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر رۆشنایی بایه‌خ پێدانه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم جۆرێك له‌ پێشكه‌وتن له‌بواری جێنده‌ر هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ له‌بواری په‌روه‌رده‌ش (57%)ی مامۆستایان له‌ ره‌گه‌زی خانمانن، به‌ڵام هێشتا پێداویستیه‌كانی ئه‌و پرۆسێسه‌ بونیادیه‌ به‌رجه‌سته‌ نه‌بووه‌ و كۆسپ و له‌مپه‌ر هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌وڵ و ته‌كانی زۆرتری ده‌وێت، وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌كه‌ین ئاماده‌شین هاوكاری هه‌موو رێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی  ئه‌و بواره‌ گرنگه‌ بكه‌ین به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی خانمانی كوردستان، پیرۆزه‌ له‌خانمان رۆژی هه‌شتی ئادار .
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی خانمان
روه‌و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كان

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان        
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت   


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket