riklam

یونامی: ژنانی عیراق له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی نیشتمانی بوون

ژنان‌ 06:49 PM - 2020-03-08
.

.

به‌ بۆنه‌ی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ژنان  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئافره‌تانی عیراق كردووه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئافره‌تانی عیراق له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی نیشتمانی بوون و هه‌رواش ده‌مێننه‌وه‌.
ئه‌وان قوربانی زۆریان به‌خشیووه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌م دواییانه‌دا له‌ جه‌نگی دژ به‌ داعش و هه‌روه‌ها له‌ كۆششه‌كانیان له‌ پێناو ئایینده‌یه‌كی باشتر و دادخوازتر بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ئافره‌تانی عیراق بۆ داواكردنی مافی وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئازاد و دیموكراتتر بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.
ئه‌وان باجێكی ئێجگار قورسیان داوه‌ و به‌ڵام باوه‌ڕیان هه‌میشه‌ پته‌وه‌.
هه‌وڵه‌كانیان هه‌موو سنوورێكی بڕیووه‌ و دایكان و خوشكان له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیان یه‌كیان گرتووه‌ و شانبه‌شانی یه‌ك و به‌ یه‌كڕیزی هه‌نگاو ده‌نێن.
به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان ، من لێره‌وه‌ سڵاو بۆ ئافره‌تانی عیراق ده‌نێرم و له‌گه‌ڵیشیان ده‌وه‌ستم . خه‌بات كۆتایی نه‌هاتووه‌ و جه‌نگیش له‌ پێناو یه‌كسانی به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket