riklam

عیراق.. كورتهێنانی بودجه‌ ده‌گاته‌ 50 ترلیۆن دینار

ئابوری 05:26 PM - 2020-03-08
.

.

كورتهێنانی بودجه‌ له‌ عیراق ده‌گاته‌ 50 ترلیۆن دینار.

 مه‌زهه‌ر ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابوری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، كورتهێنانی بودجه‌ له‌ عیراق ده‌گاته‌ 50 ترلیۆن دینار و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ش حكومه‌ت جگه‌ له‌ قه‌رزكردن هیچ ڕێگه‌یه‌كی تری له‌ به‌رده‌ستدانییه‌.

 ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كورتهێنانی بودجه‌ ته‌نها له‌ ڕێی چاكسازییه‌كی داراییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ قوربانیدان هه‌یه‌ و داواشی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ چاوخشاندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و یاسایانه‌ بكات كه‌ له‌ دوای ساڵی 2003 ه‌وه‌ تێپه‌ڕێنراوه‌ و قورسایی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ دروستكردووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket