riklam

په‌یامی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌بۆنه‌ی 8 ی مارسه‌وه‌

ژنان‌ 03:12 PM - 2020-03-08
.

.

به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی كوردستان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌وقه‌كه‌یه‌تی:

به‌بۆنه‌ی رۆژی (8) مارس، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی له‌ ژنانی سه‌ربه‌رزی كوردستان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ خانه‌واده ‌و دایك و هاوسه‌رو خوشكی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و قاره‌مانانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌م، ده‌رفه‌تێكی باشیشه‌ لێره‌وه‌ پیرۆزبایی بكه‌م له‌هه‌موو  ئافره‌تانی دونیا و هه‌موو ئه‌و ژنه‌ تێكۆشه‌رانه‌ی، كه‌ شانبه‌شانی پیاوان بۆ ئازادی و رزگاری كوردستان و مرۆڤایه‌تی خه‌باتیان كردووه‌ و قوربانیان داوه‌. ٨ مارس رۆژی جیهانی ژن. رۆژێك كه‌ بووه‌ به‌ ره‌مزی خه‌باتی ژنان به‌ نه‌هێشتنی جیاوازی جێنده‌ری. ڕێزگرتن له‌ ٨ مارس ڕێز گرتنه‌ له‌ خه‌باتی زیاتر له‌ ٢ سه‌ده‌ی ژنان بۆ نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌ هۆی سیسته‌می پیاو سالارییه‌وه‌ به‌ سه‌ریاندا داسه‌پاوه‌. خه‌باتی ژنان په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ 8ی مارسه‌وه‌، به‌ڵكوو  8ی مارس بووه‌ به‌ ره‌مزی خه‌باتی ژنان دژ به‌ چه‌وسانه‌وه‌.

له‌كاتێكدا ئه‌م ساڵ یادی 8ی مارس ده‌كه‌ینه‌وه‌، جێگه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌یه‌‌ ئێستا له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئافره‌تان، هاوشانی پیاوان له‌خه‌باتی به‌رگری له‌شوناس و مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌یان به‌شدارن، روونه‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،‌ كارمه‌ند وپێشمه‌رگه‌و  ئه‌فسه‌رانی باڵای ژن هه‌یه‌ و رۆڵی گرینگ و كاریگه‌ریان گێڕاوه‌ له‌ته‌واوی كایه‌ سه‌ربازی و ئیدارییه‌كاندا، ئێمه‌ به‌چاوی هاوخه‌بات و هاوسه‌نگه‌ر لێیان ده‌ڕوانین و ئه‌و روانگه‌یه‌ش له‌ئه‌نجامی باوه‌ڕبوونی ته‌واومان به‌ پره‌نسیپه‌كانی یه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوان هه‌یه‌ و ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و جیاوازیه‌ به‌لاوه‌ بنرێ و له‌رێگه‌ی به‌هێز سه‌یركردنی ژن و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شی گونجاو و پانتایی ئازادیان له‌كارو داهێنان، توندوتیژی نه‌هێڵێن و له‌قۆناغه‌كانی دادێ به‌ته‌واوی كه‌میبكه‌ینه‌وه‌و بنبڕی بكه‌ین.

له‌و یاده‌ پیرۆزه‌دا ویڕای به‌رز نرخاندنی خه‌بات و تێكۆشانی ژنان به‌گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌تی، به‌دیاریكراویش هێزی قاره‌مانانه‌ی ژنان له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خوازیارین ژنانی كورد یه‌كگرتووانه‌ و كۆڵنه‌ده‌رانه‌ له‌ رێگای وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤاتیه‌كان هه‌نگاوه‌كانیان به‌ بڕشتتر له‌ رابردوو هه‌ڵبگرن و ئاواته‌خوازین به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م ژنان و پیاوان و رێكخراوه‌ مودێڕن و پێشكه‌وتوخوازه‌كان كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان و پڕ له‌ جوانی بنیات بنێین. ئه‌م راستییه‌ش له‌بیر ناكه‌ینه‌وه‌ كه‌ كورتترین رێگای گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان، رێگای یه‌كگرتوویی و هاوده‌نگی و یه‌كسانیه.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پڕۆژه‌ی ” یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی“  راده‌گه‌یه‌نێت بۆ یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ری له‌نێوان ژن و پیاو  و زیادكردنی رێژه‌ی ژن له‌داهاتوودا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌هه‌موو تواناكانی پاڵپشتی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
پیرۆز بێت 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان..

شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket