riklam

سه‌رۆك كۆمار: ژنان كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز بوون له‌ خه‌باتدا

ژنان‌ 12:48 PM - 2020-03-08
.

.

سه‌رۆك كۆمار نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ژنانی عیراق و كوردستان و جیهان كردووه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ژنانی عیراق كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز بوون له‌كاروانی خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی سه‌ركه‌وتكه‌ر و گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و ئایدۆلۆژییه‌ نابوته‌ی كه‌ بووه‌ هۆی سه‌ركوتكردن و فرۆشتن و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ژنان و كچانی عیراقی به‌بێ‌ هیچ بیانویه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئاین و مه‌زهه‌ب یان نه‌ژادێكی جیاواز بوون، خوشكان و كچانی ئێزدیمان تا ئێستاش برینێكن له‌ دڵمان له‌ هه‌ر كاتێك كه‌ یاده‌وه‌ری قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:

به‌ناوی یه‌زدانی به‌خشنده‌ و میهره‌بان

ئه‌مڕۆ ساڵیادی رۆژی جیهانی ژنان ده‌كه‌ینه‌وه‌، خۆشحاڵ ده‌بم كه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ ژنانی عێراق و كوردستان و جیهان بكه‌م، هیواخوازم ساڵێكی پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ت بێت بۆیان له‌ سه‌ركه‌وتن بۆ به‌دیهێنانی ویست و داواكارییه‌كانیان.

ژنان ئایكۆنێكی نیشتمان و سیمبولی داهێنان و پێشكه‌وتن و كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزن له‌كاروانی خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی سه‌ركوتكه‌ر و گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و ئایدۆلۆژییه‌ نابوته‌ی كه‌ بووه‌ هۆی سه‌ركوتكردن و فرۆشتن و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ژنان و كچان به‌بێ‌ هیچ بیانویه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئاین و مه‌زهه‌ب یان نه‌ژادێكی جیاوازتر بوون، خوشكان و كچانی ئێزدیمان تا ئێستاش برینێكن له‌ دڵمان له‌ هه‌ر كاتێك كه‌ یاده‌وه‌ری قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ژنان به‌و په‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان راده‌وه‌ستن بۆ داواكردنی مافه‌ ره‌واكانیان هه‌ر له‌ هێنانه‌دی چاكسازی و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، هه‌روه‌ك ژنانی عێراق قوربانی زۆریانداوه‌ و به‌رگه‌ی ناسۆری ژیان و به‌رپرسیارییه‌تیان گرتووه‌ بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك كه‌ بڕوای به‌ نیشتمان و دۆزه‌كه‌ی بێت، كه‌ به‌راستی ئه‌وان ده‌نگێكی دلێری نیشتمان بوون.

له‌سۆنگه‌ی بڕوای جێگیرمان به‌وه‌ی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن به‌دی نایه‌ت به‌بێ‌ گرنتیكردنی به‌شداری كارای ژنان له‌ ئاسته‌ جیاكانی ژیاندا، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی نیشتمانیداین كه‌ هه‌وڵی زیاتر بده‌ین له‌سه‌ر پێویستی ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بڕیاری رێگریكردن له‌ توندوتیژی خێزانی كه‌ پێشتر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه‌، هاوكات پێویسته‌ كاری جددی بكرێت له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێگه‌ی ژنانی عێراق و زامنكردنی ماف و به‌شداری كارایان له‌ بڕیاردان و سپاردنی پێگه‌ی به‌هێز پێیان له‌ جومگه‌كانی حوكمڕانی ده‌وڵه‌ت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستووری عیراقدا هاتووه‌.

سڵاو ستایش و رێز بۆ ژنان، به‌ دایك و خوشك و هاوسه‌ر و كچ  كه‌ فریاگوزارن له‌ مه‌یدانه‌كانی ناڕه‌زایی و خوێندكاری خۆپیشانده‌ر داوای چاكسازی و مافی خۆی ده‌كات له‌ خوێندن.

سڵاو شكۆمه‌ندی و شانازی بۆ دایكی شه‌هیدان و هاوسه‌ر و كچه‌كانیان.

سڵاو رێز بۆ ژنان دان به‌خۆدا گرو داهێنه‌ر به‌ بواره‌كانی ژیان.

هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی و ژنانی عێراقیش له‌ خۆشی و ئارامیدا بن.

د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆمار

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket