riklam

PUKmedia ڕێز له‌ ستافی ژنانی ده‌نێت

ژنان‌ 11:59 AM - 2020-03-08
.

.

به‌بۆنه‌ی 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ك نه‌ریتی ساڵانه‌، ئه‌مساڵیش وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی ژنان له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی، له‌ڕێوڕه‌سمێكیدا ڕێز له‌ ستافی ژنان وكچانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی PUKmedia وێڕای به‌رزنرخاندنی كارو چالاكییه‌كانی ژنان و كچانی ستافی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: كارو چالاكییه‌كانی كچان و ژنانی PUKmedia هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ كار و چالاكییه‌كانی كوڕان و پیاوانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ و ڕاشیگه‌یاند كه‌ 35% ستافی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ژنان و كچان پێكدێت.

كاروان ئه‌نوه‌ر له‌كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وام بوونی بۆ كچان و ژنانی ستافی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ خواست و خه‌ڵاتی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردن.
 
PUKmedia  تایبه‌ت

020.jpg

030.jpg

040.jpg

050.jpg

060.jpg

010.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket