په‌یامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌بۆنه‌ی 8ی مارس
ژنان 10:20 AM - 2020-03-08.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌شانازییه‌وه یادی هه‌شتی مارس، رۆژی جیهانی ئافره‌تان ده‌كاته‌وه. له‌م رۆژه‌دا ئێمه رێزی بێكۆتاییمان ئاراسته‌ی خانمانی جیهان و كوردستان له هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كان ده‌كه‌ین، كه به‌شدارییه‌كی كارا‌و تۆكمه‌یان له سڕینه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگییانه‌دا هه‌بووه كه به‌ره‌وڕووی خۆیان، خێزانه‌كانیان، كۆمه‌ڵگه‌و وڵاته‌كه‌یان بووه‌ته‌وه‌و له كۆتاییدا له‌رێگه‌ی هه‌وڵه بێوچانه‌كانیانه‌وه وڵاتیان به‌ره‌و پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندن ئاراسته كردووه.
له‌م رۆژه‌دا، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، پشتیوانی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و خانمانه دووپات ده‌كاته‌وه كه له ژوور‌و هۆڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌ت، پۆله‌كانی خوێندن، تاقیگه‌كان و كۆمپانیاكان و...هتد. ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارن له پێشخستنی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه چاره‌سه‌ری بۆ رێگرتن له نه‌خۆشییه‌كان و هه‌ژاری و كێشه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌دۆزنه‌وه. وه‌ك ده‌زانن هێشتا له‌مپه‌رو ته‌گه‌ره‌كان له پێش وه‌دیهێنانی پێگه‌ی یه‌كسان بۆ خانمان زیندوو و به‌رده‌وامن. هێشتا له هه‌ندێ شوێندا عه‌قڵییه‌ت و هزرێك پیاده ده‌كرێت كه مافه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ژنان و كچان به ڕه‌وا نازانێت و رێگری له‌وه ده‌كات كه خانمان شوێن پێی شایسته‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ربگرن. ئێمه‌ش وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شانبه‌شانی ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت كار بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار ده‌كه‌ین، كه ژنان و كچان ئازادبن له پێشخستن و ده‌ستنیشانكردنی تواناكانیان و له‌گه‌ڵ خێزان، كۆمه‌ڵگه‌و وڵاته‌كه‌یاندا ژیانێكی شایسته‌ی خۆیان بژین.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌مێژووی كوردستان بده‌ینه‌وه ئافره‌تانێك هه‌بوون كه شانبه‌شانی پیاوه‌كان چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تییان هه‌ڵگرتووه یانیش له پشته‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان به‌خۆدانكردنی منداڵ و خێزان به‌شدارییان له سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی كوردستاندا كردووه. لێره‌دا جێی خۆیه‌تی سه‌ری رێزونه‌وازش بۆ خه‌باتی ئه‌وان دابنێین. له ئێستاشدا هه‌بوونی خانمانی خوێنده‌وارو به جه‌رگ و ئازا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌و ئه‌وه‌ش یارمه‌تی زیاتری ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری و پاراستنی وڵاته‌كه‌مان ده‌دات. هه‌شتی مارس ئه‌وه‌مان به‌بیر دێنێته‌وه كه ئێمه جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كسانی جێنده‌ری بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌بیربێنێنه‌وه كه له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا كاریان له پێناو دابینكردنی یه‌كسانی بۆ نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا كردووه كه له‌كۆتاییدا خزمه‌ت به ته‌واوی كۆمه‌ڵگا ده‌كات.
وه‌ك چۆن له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی پێكراوه، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به ده‌نگێكی به‌رزو به كردار دژی هه‌ر جیاكارییه‌كی ره‌گه‌زی و په‌راوێزخستنی رۆڵی ئافره‌تان ده‌وه‌ستینه‌وه‌و هه‌وڵ بۆ ره‌خساندنی كه‌شێك ده‌ده‌ین كه ئافره‌تان به توانا‌و لێهاتوویی خۆیانه‌وه پێگه‌ی شایسته‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌رگرن و به‌شدارێكی كارای ناو كایه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم بن. یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت كه رێزدار مه‌سرور بارزانی زۆر پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات به دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی خانمان له‌م كابینه‌یه‌دا پشتگیریی ته‌واوی جه‌نابیانمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی خانمان بنێردرێته په‌رله‌مان تاكو ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ی خانمان وه‌ك دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت رێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌ربگرێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه‌ش بۆ پرسی ژن له هه‌رێمه‌كه‌مان به‌هێزترو رێكخراوتر بكات. ئێمه له ئه‌نجومه‌نی خانمان دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه له رێگه‌ی پێشنیازكردن، داڕشتن، هه‌مواركردن و چاودێری جێبه‌جێكردنی ته‌شریعات و یاساكان كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی جیاكارییه‌كان ده‌كه‌ین. له‌بواری په‌روه‌رده‌دا جه‌خت له كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی جیاكارییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵی دروستكردنی پێگه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ خانمان ده‌ده‌ین. له كۆتاییدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه كوردستانێكی به‌هێز پێویستی به ئافره‌تی به‌هێز هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان 8ی مارس2020
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24