riklam

قوباد تاڵه‌بانی له‌8ی مارسدا به‌شداری كه‌مپینێك ده‌كات

ژنان‌ 10:01 AM - 2020-03-08
.

.

قوباد تاڵه‌بانی له‌ 8مارس دا ڕۆژی جیهانی ژنان به‌شداره‌ له‌ كه‌مپینیێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داكۆكی له‌یه‌كسانی جێنده‌ری به‌ دروشمی (each for equal).

#Eachforequal

#IWD2020

#womencandoit

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی 8ی مارس دا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌..
8ی مارس ته‌نیا بۆنه‌یه‌ك نییه‌ بۆ پیرۆزبایی كردن له‌ ژنان، به‌ڵكو رۆژێكه‌ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ئێمه‌ی پیاوانیش، بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌ینه‌وه‌ تا چه‌نده‌ رێزمان له‌ ماف و ئازادییه‌كانی ژنانی ده‌وروبه‌ری خۆمان گرتووه‌؟ بیر بكه‌ینه‌وه‌ له‌و هه‌موو ژنه‌ ئازا و به‌ توانایانه‌ی كه‌ جیهان و مرۆڤایه‌تی قه‌رزاریانه‌ و تێ بگه‌ین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتوو وه‌ك پیاوان ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ ژنانیش دابین بكرێت، مرۆڤایه‌تی چه‌نده‌ پێش ده‌كه‌وێت.

PUKmedia فۆتۆ:ئه‌ژی عومه‌ر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket