riklam

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: پشتیوانی مافه‌كانی ژنان ده‌بین

ژنان‌ 09:51 AM - 2020-03-08
.

.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ژنانی كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م یاده‌ سیمبوڵیه‌ مایه‌ی ده‌سپێكێكی پڕ له‌گڕوتین بێت له‌ھه‌نگاونانی ژنانی كورد.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌..
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیھانی ژنان، 8ی مارس، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی كوردستان و جیھان ده‌كه‌م، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م یاده‌ سیمبوڵیه‌ مایه‌ی ده‌سپێكێكی پڕ له‌ گڕ و تین بێت له‌ ھه‌نگاونانی ژنانی كورد به‌ره‌و ئامانجه‌كانیان. مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ یادی 8ی مارس ھاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یاده‌كانی ڕاپه‌ڕینی ئازادیی، ھه‌ر ئه‌وێ ڕۆژێ بوو كه‌ ژنانی كورد شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌ و له‌نێو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی كوردستاندا، ڕۆڵی به‌رچاویان له‌ ھه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر دامو ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس بینی. به‌درێژایی مێژووی شۆڕشه‌كانی كوردستانیش ژن هێنده‌ی پیاو له‌ كۆڕی خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی و مه‌ده‌نیدا به‌شداربووه‌، به‌ڵام مێژوو له‌ هیچ سه‌رده‌مێكدا له‌ تۆماركردنی ڕۆڵی ژندا دادپه‌روه‌ر نه‌بووه‌.
له‌كۆتاییدا هیواخوازم ژنان و ئازادیخوازان هه‌موو ڕۆژێك وه‌ك 8ی مارس، مكوڕ و پێداگربن له‌ به‌دیھێنانی خه‌ونی ژنان، له‌ بواره‌كانی یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسا، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ھێشتنی توندوتیژی خێزانی، فه‌راھه‌مكردنی ھه‌لی كاری ھاوبه‌ش و ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ر و بواره‌ جیاوازه‌كانی ژیاندا و ئێمه‌ش له‌ سنووری ده‌ستڕۆییه‌كانماندا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی وه‌دیهاتنی مافه‌ ڕه‌واكانیان ده‌بین.

د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket