چه‌ندین زانیاریی سه‌رنجڕاكێش سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كان
ریپۆرتاژ 04:21 PM - 2020-03-07.
نه‌خۆشی حاڵه‌تێكی نائاساییه‌و توشی زینده‌وه‌ران ده‌بێت و جگه له‌چاكبونه‌وه، زۆرجار مردن یان په‌ككه‌وتن و كه‌مئه‌ندامبونی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌زاران جۆر نه‌خۆشی له‌جیهاندا هه‌ن و ئاستی مه‌ترسییه‌كانیشیان به‌پێی جۆره‌كان ده‌گۆڕێت.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام هاوكات چه‌ندین جۆریش هه‌ن كه زۆر ته‌مومژاوین و چاره‌سه‌ریان نیه یان زۆر زه‌حمه‌ته.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ندین زانیاریی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی:
1. جۆره نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه پێیده‌ووترێت، تاعونی دومه‌ڵی. ئه‌مه كه به نه‌خۆشییه‌كی ئاژه‌ڵی ناسراوه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ناو زینده‌وه‌ره قرتێنه‌ره بچوكه‌كان و كێچه‌كانی سه‌ریان بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤێك توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببێت و چاره‌سه‌رنه‌كرێت، ئه‌وا له‌ماوه‌ی ته‌نها چوار رۆژدا ده‌یكوژێت.
2. سیفلیس كه زوهریشی پێده‌ووترێت، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامی زاووزێوه ده‌گوازرێته‌وه. هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی 12 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن. له‌سه‌دا 90ی ئه‌م توشبوانه‌ش خه‌ڵكی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانن.
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌موو شتێكی تێدایه، هه‌ر له‌دروستبونی په‌ڵه له‌سه‌ر ناوچه‌ی زاووزێو شوێنه‌كانی تری جه‌سته‌وه بیگره تا دروستبونی كێشه له‌دڵدا. هه‌ندێجاریش دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه له‌قۆناغگه‌لی سه‌ره‌تاییدا سه‌خته، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی به‌زویی كارێكی قورس بێت.
3. كۆكه‌ڕه‌شه نه‌خۆشییه‌كی زۆر ته‌نینه‌وه‌ئامێزه‌و له‌هه‌ندێك وڵاتان به كۆكه‌ی سه‌د رۆژه ناسراوه. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن، به 48 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرن. له‌م ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 295 هه‌زاریان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
4. هه‌موو ساڵێك له‌جیهاندا، نزیكه‌ی 500 هه‌زار ژن به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی دوگیانی و مناڵبونه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌وانه: خوێنبه‌ربونی زۆر، ته‌نینه‌وه‌ی نه‌خۆشی، له‌باربردنی ناته‌ندروست.
5. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی ده‌ڵێن، ساڵانه ته‌نها به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی هۆكاره‌كانیان ئه‌و ڤایرۆسانه‌ن كه مێشوله ده‌یانگوازێته‌وه، بۆ نمونه نه‌خۆشی تای ئێسكشكێن، په‌نجا هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. مه‌لاریا ناچێته خانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییانه‌وه چونكه هۆكاره‌كه‌ی مشه‌خۆره نه‌ك ڤایرۆس.
6. به‌ربڵاوترین هۆكاری نه‌خۆشیی هه‌وكردنی ڤایرۆسیی گه‌ده‌و ریخۆڵه، ڤایرۆسێكه به‌ناوی رۆتا. ئه‌م نه‌خۆشییه، نه‌خۆشییه‌كی سكچونئامێزه‌و ده‌كرێ كوشنده بێت. به گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ته‌نها له‌ساڵی 2013، ئه‌م ڤایرۆسه 215 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵی، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كوشتووه. نزیكه‌ی له‌سه‌دا 22ی ئه‌م قوربانییانه‌ش خه‌ڵكی هندستان بون و به‌گشتیش زۆربه‌ی قوربانییه‌كان مناڵانی وڵاته هه‌ژاره‌كانن.
7. هاریی.. هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا چیتر نه‌خۆشیی هاریی سه‌گ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رچاو نیه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام تائێستاش ئه‌و نه‌خۆشییه له‌چه‌ندین ناوچه‌ی تری جیهان، كێشه‌یه‌كی كوشنده‌یه. به‌گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ساڵانه ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقاو ئاسیا به‌م نه‌خۆشییه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا ساڵانه نزیكه‌ی دوو كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ده‌مرن كه له‌ڕێگه‌ی لیكی گیانداری توشبوو به هاری، به‌تایبه‌تی سه‌گه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
كاره‌ساته‌كه له‌مه‌دایه كه ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كرێ زه‌حمه‌ت بێت چونكه هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی ئینفلونزایه له‌وانه بێهێزی، بێتاقه‌تی و تا. به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچونی نه‌خۆشییه‌كه، نه‌خۆش توشی وڕێنه‌كردن و ره‌فتاری بانئاسایی و خه‌وزڕان ده‌بێت. له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه كه تائێستا له‌كۆی ئه‌و هه‌موو كه‌سه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بون و نیشانه‌كانیان تێدا ده‌ركه‌وتووه، ته‌نها دوو كه‌سیان نه‌مردون.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش پێكوته‌ی تایبه‌ت به هاریی سه‌گ هه‌یه‌و زۆر كاریگه‌ره له‌به‌رگرتن به توشبون به نه‌خۆشییه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و توشبوانه‌ی نیشانه‌كانیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له‌ساڵی 2006، پاش مردنی سێ كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیی هاریی سه‌گه‌وه له چین، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته په‌نجا هه‌زار سه‌گیان كوشت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاتێك هه‌ر سه‌گێكیان ده‌بینی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا لێیان ده‌سه‌ندو به‌به‌رچاو خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه هێنده‌یان لێده‌دا تا ده‌تۆپی. پێش ئه‌وه‌ی تیمی كوشتنی سه‌گه‌كان بنێردرێت بۆیان، خاوه‌نسه‌گه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌گێكدا 63 سه‌نتیان پێده‌درا ئه‌گه‌ر خودی خۆیان بیانتۆپاندایه.
8. نه‌خۆشی سیل كه جاری وا هه‌یه كوشنده‌یه، هۆكاره‌كه‌ی به‌كتریایه‌كه به‌ناوی مایكۆباكتیریه‌م چوبه‌ركیوله‌رسیس و ناوی ئینگلیزیی نه‌خۆشییه‌كه‌ش له‌وه‌وه وه‌رگیراوه. ئه‌م نه‌خۆشییه به‌گشتی په‌لاماری سییه‌كان ده‌دات و كۆكه‌ی خوێناوی دروستده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی قۆناغی پێشكه‌وتوی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن، ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی پشكنین به تیشك، كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه ببینرێت.
ئه‌م جۆره میكرۆبه مه‌رج نیه به‌ر هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێت توشی نه‌خۆشیی سیلی بكات. نزیكه‌ی سێیه‌كی دانیشتوانی جیهان هه‌ڵگری ئه‌م به‌كتریایه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان تێدا ده‌ربكه‌وێت. هه‌روه‌ها ته‌نها له‌سه‌دا پێنج بۆ 10ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م به‌كتریایه لێیانده‌دات، توشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن.
9. زانایان پێیانوایه نه‌خۆشیی ئاوڵه كه له‌پێست ده‌دات، نزیكه‌ی سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هندستان یان میسره‌وه، سه‌ری هه‌ڵداوه، پاشان به جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه. به قسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ڤاریۆلا كه ناوی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه كه ده‌بێته‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه، له‌ڕابردودا سێیه‌كی ئه‌وانه‌ی كوشتووه كه توشی بون و ئه‌وانی تریشی كوێركردووه یان نیشانه‌ی له‌سه‌ر پێستیان جێهێشتووه.
10. له‌ساڵی 1346 بۆ 1353 شه‌پۆلێكی نه‌خۆشیی تاعون ئه‌وروپاو ئه‌فه‌ریقاو ئاسیای وێران‌كرد. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا به 76 تا 200 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن. چاودێران پێیانوابوو سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسیایه‌و ئه‌م په‌تایه ئه‌گه‌ری زۆره به‌هۆی كێچی سه‌ر جرجه‌وه كه زۆر بون له‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، گوازراوه‌ته‌وه بۆ كیشوه‌ره‌كانی تر.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌نده‌ره‌كان ناوه‌ندی سه‌ره‌كی شارستانی بون و بونه زه‌مینه‌یه‌كی ته‌واو بۆ ئه‌و جرج و كێچانه، بۆیه ئه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌ی هۆكاری تاعونه‌كه بووه، گه‌شه‌یكردو سێ كیشوره‌ی وێران‌كرد.
11. شه‌شه‌م په‌تای كۆلێرا:
له هندستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و پێش بڵاوبونه‌وه‌شی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقای باكورو ئه‌روپای رۆژهه‌ڵات و روسیا، زیاتر له هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌سی كوشتووه. ئه‌م په‌تایه بووه سه‌رچاوه‌ی كۆتابڵاوبونه‌وه‌ی به‌لێشاوی كۆلێرا له ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 1910و 1911. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستیی ئه‌مه‌ریكا سودیان له‌ڕابردوو وه‌رگرت، بۆیه به‌په‌له توشبوانیان له‌كه‌سانی تر دابڕی، هه‌ربۆیه ته‌نها 11 كه‌سی له‌م وڵاته كوشت. له‌ساڵی 1923 حاڵه‌ته‌كانی كۆلێرا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌وه، به‌ڵام له هندستان به‌رده‌وام بوو.
هه‌موو ساڵێك له‌جیهاندا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌س توشی نه‌خۆشیی كۆلێرا ده‌بن و زیاتر له سه‌د هه‌زاریان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
12. له‌نێوان ساڵی 1918و 1920، بڵاوبونه‌وه‌یه‌كی زۆر كوشنده‌ی ئینفلونزا، جیهانی وێران‌كرد. زیاتر له سێیه‌كی دانیشتوان توشی ئه‌م په‌تایه بون و به‌هۆیه‌وه بیست تا په‌نجا ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌كۆی ئه‌و پێنج سه‌د ملیۆن كه‌سه‌ی توشی ئه‌م په‌تای ساڵی 1918یه بون، رێژه‌ی مردوان به له‌سه‌دا 10 بۆ له‌سه‌دا بیست خه‌مڵێنران و له‌ماوه‌ی ته‌نها 25 هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا، 25 ملیۆن كه‌سی كوشت.
13. ئینفلونزای ئاسیایی:
بڵاوبونه‌وه‌یه‌كی بێشوماری ئینفلۆنزای جۆری H2N2 بوو كه له‌ساڵی 1956ه‌وه له چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداو تا 1958 به‌رده‌وام بوو. له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا، له‌هه‌رێمی گویژوی چینه‌وه گه‌یشته سه‌نگافوره‌و هۆنگ كۆنگ و ئه‌مه‌ریكا. خه‌مڵاندنه‌كان سه‌باره‌ت به كۆی مردوان به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه زۆر جیاوازن و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام دواجار رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی نزیكه‌ی دوو ملیۆنی وه‌ك ئه‌نجامی كۆتایی مردوان وه‌رگرت. له‌و ژماره‌یه‌ش 69 هه‌زارو 800 كه‌سیان هی ئه‌مه‌ریكا بون.
پێش ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی تایبه‌ت به ئاوڵه دروستبكرێت، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان، ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌نها له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، پێنج سه‌د ملیۆن كه‌سی كوشتووه.
14. جۆرێك نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه پێی ده‌ووترێت سیندرۆمی كۆتارد یان وابه‌سته‌ی ته‌رمی جوڵاو یان وابه‌سته‌ی ته‌رمی گه‌ڕۆك. توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌رچه‌نده زیندون به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دان كه مردون.
15. كه‌سانی نابیست، توشی نه‌خۆشی سه‌ره‌سوڕێی ده‌ریا نابن.
16. پاش ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا، به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه 13 لیتر خوێنی پێدرا، براده‌رێك به‌ناوی جه‌یمس هاریسن به‌ڵێنیدا كه هه‌ركه ته‌مه‌نی گه‌یشته 18 ساڵ خوێن ببه‌خشێت.
به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێهێناو ده‌ركه‌وت كه خوێنه‌كه‌ی جۆره مادده‌یه‌كی ده‌گمه‌نی په‌یوه‌ست به به‌رگریی له‌شی تێدایه كه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی رێسوس بكات. ئه‌م براده‌ره له‌ڕوی به‌خشینی خوێنه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌و هه‌زار جار خوێنی به‌خشیوه‌و دوو هه‌زار كه‌سی له‌مردن رزگاركردووه.
نه‌خۆشی ریسۆس حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره‌و توشی خانمانی دوگیان ده‌بێت و دژه‌ته‌نه‌كانی ناو خوێنی له‌ناوده‌بات.
17. دكتۆر دۆناڵد هۆپینزه یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی له‌ناوچونی نه‌خۆشی ئاوڵه‌یه له‌جیهانداو ئێستاش له‌سه‌روبه‌ندی له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه‌كی تردایه به‌ناوی نه‌خۆشی كرمی غینی. به‌هۆی ئه‌م پزیشكه‌وه ژماره‌ی توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه له سێ ملیۆن و نیوه‌وه له‌ساڵی 1986 بۆ ته‌نها پێنج حاڵه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، كه‌میكردووه.
18. له‌ساڵی 1900، پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی جێسی ولیه‌م لازیار، هه‌وڵیدا بیسه‌لمێنێت كه نه‌خۆشی تای زه‌رد، له‌لایه‌ن مێشوله‌وه ده‌گوازرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێگه‌یدا چه‌ند مێشوله‌یه‌ك پێوه‌ی بده‌ن، له‌ئه‌نجامدا توشی نه‌خۆشییه‌كه بوو و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌شه‌وه عومری درێژی بۆ ئێوه جێهێشت و به‌وه‌ش سه‌لماندا كه بۆچونه‌كه‌ی راسته.
19. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌له سكۆتله‌ندا ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه زۆربه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ڕۆژانی دوشه‌مماندا روده‌دات.
20. حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی هه‌یه پێیده‌ووترێت زمانی جوگرافی. توشبوانی ئه‌م حاڵه‌ته شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی له‌سه‌ر روی زمانی شه‌ریفیان ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م جۆره كه‌سانه پێویسته زوو زوو شایه‌تومان بهێنن!!!!
مه‌ترسن له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زده‌كه‌م خێریان زۆرتر بگات له‌كه‌سانی تر، ئه‌گینا ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسیدار نیه، به‌ڵكو پاكه‌و له 2 تا 3 له‌سه‌دی دانیشتوانی جیهاندا روده‌دات.
PUKmedia وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18