نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا ده‌كرێته‌وه
کوردستان 03:59 PM - 2020-03-07.
سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: كاره‌كانی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی "ئاسا" بۆ چاودێری ورد‌و پارێز به‌ندی پزیشكی سه‌ربه ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه، له كۆتاییدایه‌و رۆژی دووشه‌ممه 9-3-2020، به‌ره‌سمی ده‌كرێته‌وه.
د. شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ 7-3-2020، به PUKmedia ی راگه‌یاند: كاركردن له نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا بۆ چاودیَری ورد‌و پاریَز به‌ندی پزیشكی سه‌ربه ده‌زگای ته‌ندروستی پیَشمه‌رگه، به‌رده‌وامه‌و له ئێستادا نه‌خۆشخانه‌كه له ته‌واوبووندایه‌و رۆژی دووشه‌ممه 9-3-2020، به ره‌سمی ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: ئێمه شه‌و و ڕۆژمان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك و بێ وه‌ستان ئه‌و ماوه‌یه كارمان كردووه‌و سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاری له دیزان و گه‌وره‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كه، به‌ڵام كاره‌كان زۆر به‌باشی رۆیشتوون و له ئێستادا نه‌خۆشخانه‌كه له ته‌واو بووندایه‌و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به ره‌سمی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌دوای كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ماوه‌ی 5 رۆژ داده‌نێین بۆ تاقیكردنه‌وه‌و (تێست) كردنی كارمه‌ندان و كاركردن تێیدا له دوای ئه‌و واده‌یه‌شه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا ده‌كرێت.
وتیشی: سلێمانی چۆن له هه‌موو رووه‌كانه‌وه له پێشه‌وه‌یه، ده‌بێت له بواری رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش كه یه‌كێكه له په‌تا مه‌ترسیداره‌كان كه به‌رۆكی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی گرتووه‌ته‌وه، ده‌بێت له‌پێشه‌وه بێت .
له‌گه‌ڵ دروستبوونی مه‌ترسییه‌كان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌زگای ته‌ندورستی پێشمه‌رگه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ئه‌نجامدا، بڕیاریدا له‌ماوه‌ی ته‌نها 15 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 50 قه‌ره‌وێڵه‌یی تایبه‌ت به چاره‌سه‌كردنی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بكات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27