riklam

سۆران.. زیاتر لە 40 کیلۆ زێڕ دەدزرێت

کوردستان 01:34 PM - 2020-03-07
.

.

لە دزییەکی پلان بۆ داڕێژراودا و بەڕێگایەکی تایبەت بڕی زیاتر لە ٤٠ کیلۆ زێڕی زێڕنگەرێک دەدزرێت تۆمەتبارەکانیش دەستگیرنەکراون.

لەو بارەیەوە کرمانج عیزەت قائیمقامی قەزای سۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە ئامێرەکانی هەڵکەندن و ماتۆڕی کارەبا چەند تۆمەتبارێک توانیویانە ژێر دوکانێکی زێڕنگەر کون بکەن و دزە بکەنە ناو دوکانەکە.

وتیشی: زیاتر لە ٥٠٠ مەتریان وەک تونێل هەڵکەندوە بۆ گەیشتن بەو دوکانەو زیاتر لە ١٠ رۆژیان پێچوەو بەهۆی ئەوەش لەتونێلەوە چونەتە ناو دوکانەکە لەکامێرای چاودێری روخساریان دەرنەکەوتوە.

قائیمقامی قەزای سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی وتەی زێڕنگەرەکە بڕی زیاتر لە ٤٠ کیلۆ زێڕ دزراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket