هه‌موومان له‌پێناوی یه‌كێتی ...
ی.ن.ک 05:02 PM - 2020-03-06.
دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مام نه‌خۆشیش به‌رۆكی یه‌كێتی گرت ،به چه‌شنێك رۆژ به رۆژ ئازار و برینه‌كانی زیاتر ده‌بوو ،ئازاریشی ده‌خسته ناو دۆستان و لاینگرانی ،یه‌كێتیه‌كان نیگه‌ران بوون به فره مینبه‌ری و نه‌بوونی ناوندێكی قه‌راری به‌هێز ، رۆژ به رۆژ ده‌نگی زووڵاڵی هه‌ڤاڵان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه و به‌ستنی كۆنگره به‌رزترده‌بۆوه هه‌مووان داوای به‌ستنی كۆنگره‌مان ده‌كرد .
خۆش به ختانه وێرای ئاسته‌نگه‌كان بریاری كۆنگره‌درا ،كۆنگره‌یه‌ك كه نه‌یارانی توشی شۆك كرد ،كۆنگره‌یه‌ك نه‌ك نه‌بۆ هۆی دوو به‌ره‌كی به‌ڵكوو چه‌ند به‌ری كرده یه‌ك ،نه‌یاران له چاوه‌رێی ئه‌وه‌دابوون له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره یه‌كێتی په‌رتبێت ،به‌ڵام خه‌ونه‌كه‌یان له گۆرنرا پێچه‌وانه‌كه‌یان بینی .
هه‌ڤاڵانی به‌شدار له كۆنگره توانیان سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌هێزمان له نه‌وه‌ی نوێ و تازه بۆ هه‌ڵبژێرن و خۆشبه‌ختانه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش دوو هاوسه‌رۆكی به‌هێز و سه‌رۆكێكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگر و بریارده‌ری به هێزیان بۆ هه‌ڵبژاردین .
هه‌مان كات لێپسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش هه‌ڤاڵانێكی خاوه‌ن ئه‌زموونی حیزبی و رێكخستنن .
ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی رابردوو بۆ تاك به تاكی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خسته روو به‌هێزی هه‌مووان په‌یوه‌سته به به‌هێزی یه‌كێتی مامیش له مێژساڵه فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بام ئه‌و په‌ری پارێزه‌رێكی ناسراو ده‌بووم.
گرینگه هه‌موومان ته‌نها سه‌ر به یه‌كێتی بین له پێناوی یه‌كێتی هه‌وڵبده‌ین خه‌ون و ئامانجه‌كانمان له ناو یه‌كێتی بدۆزینه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی پێش هه‌موو به‌ر ژه‌وه‌ندیه‌ك ببینین بجه‌نگین بۆ پاراستنی ئه‌م یه‌كرزی و ناوه‌ندی قه‌رار و سه‌ركردایه‌تیه به هێزه .
ئه‌زموونێكی تاڵمان هه‌یه له رابردوو نابێت بهێڵین درز به‌كه‌وێته نێوان هه‌ڤاڵان و هه‌موومان ده‌ست به چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌وه بگرین و رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك چاومان بپارێزین هه‌میشه فكر و رێبازی له كایه سیاسی و حیزبی و حكومرانی پراكتیزه بكه‌ین .
ئه‌گه‌ر هه‌موومان له پێناوی یه‌كێتیدابین ئه‌وا یه‌كێتیه‌كی به‌هێزتر ده‌بینین ،یه‌كێتیه‌كی به‌هێزیش واتا كوردستانێكی به‌هێز و خۆشگوزه‌ران .
سه‌ر قاڵیمان به ناوخۆی حیزب كه‌م بێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی حیزب رووبه‌ری نه‌یارانمان ببینه‌وه گرینگی به دۆستان و لایه‌نگرانمان بده‌ین و ده‌نگده‌رانمان به به‌هێزبوونی یه‌كێتی ئاشنا بكه‌ین ، به قه‌ت تیژره‌وی كات هێزمان بخه‌ینه‌گه‌ر بۆ زیاتر فراوان كردنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به نه‌فه‌سێك كاربكه‌ین كه سبه‌ی و دووسبه‌ی هه‌ڵبژاردنه .
قۆناغی نه‌بوونی پاداشت و سزا تێ په‌ڕێنین هه‌موومان ترسمان هه‌بێت له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌ركه‌كانمان روو به‌رووی سزا بكرێینه‌وه هاوكات دڵمان خۆشبێت به وه‌رگرتنی پاداشت بۆ دڵسۆزی و جێ به جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان ،ئه‌مه‌ش بنیاتی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌كه .
نوسینی/ ئازا كه‌ریم
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25