دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە

دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە


5/3/2020 21:28:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بە ئامادەبوونی چەندین لایەنی سیاسی  کوردستانی و عیراقی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی  ( ٤ /٣ /٢٠٢٠ ) و  بە بۆنەی ساڵیادی شەهید بوونی شەهیدی مینبەر ( سەید محەمەد باقر محسین حەکیم ) و شەهیدانی عیراقی ڕێو ڕەسمێك لە کۆبنهاگن بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەهیدی عێراقی کە ساڵانە لە دانیمارك لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و ڕەوتی حیکمەوە دەکرێتەوە تیادا بانگهێشتی لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەکەن بۆ یادکردنەوەی تەواوی شەهیدان وەك شەهیدی مینبەر سەید محەمەد باقر محسین حەکیم وشەهیدانی هێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی و تەواوی ئەو هێزانەی کە قوربانیان داوە لە شەڕی ئازادکردنی عێراق بەرامبەر تیرۆریستان.و داگیرکەران.

لەم مەڕاسیمەدا بە درێژی باس لە قۆناغەکانی ئازادکردنی عێراق و قوربانی دان لەو پێناوەدا کرا وە تیشك خرایە سەر ڕۆڵی ئەو هێزە سیاسیانەی کە هەمیشە کاریگەریان هەبووە لە بواری سیاسی و سەربازیدا ، وە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە بەرزنرخێنرا .

لەسەر بانگهێشتی  فەرمی ئامادەکارانی ئەم مەڕاسیمە شاندێك بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لە دانیمارك  کە پێکهاتبوون هەریەك لە هەڤاڵان ( سەباح فاروق و ‌هوشیار محمود) ئامادەبوون  وە پەیامی ماتەمیینی کۆمیتەی ڕێکخستنیان گەیاندە ڕێکخەرانی ئەم یادە  کە تیایدا وێڕای سوپاس بۆ بانگهێشت کردنەکە ئاماژە کرابووە سەر ڕۆڵی کورد لە عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا کە کورد هەمیشە هەوڵی داوە دژی داگیرکەران بووەستێتەوە و ویستوویەتی ئاشتی و ئارامی و سەقام گیری لە عێراقدا بەدی بێنی ، بۆ ئەو ئامانجەش قوربانی زۆری داوە چەندین ڕۆڵەی بەخشیوەتە ئەم نیشتیمانە .

لەکۆتایدا پاش خوێندنەوەی سەرجەم ئەو پەیامانەی کە لەلایەن هێزولایەنە سیاسیەکانەوە هاتبوون یادەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.

PUKmedia راگەیاندنی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی دانیمارک

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ناكۆكیش بین كۆرۆنا دوژمنی هاوبه‌شمانه‌

  • image04
  • سه‌نگه‌ری خۆپارێزێ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ بیپارێزه‌، بمانپارێزه‌

  • image04
  • لەرۆژژمێری خشتەی ھەفتە یادی یەكێتیدا ئەمرۆ رۆژی ژنانە

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.

  • image04
  • .


                                           

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌ن


له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌عدی پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مه&zw...


  کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت
  فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە
                                           

لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی


لەدیدارێكیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەلی كوردستاندا بەبۆنەی 45-ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، هەڤاڵ لەتیف شێخ عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ...


  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
                                           

دیدگای سیاسی و ئابووری یەكێتی لە دیدی ئەندامانی سەركردایەتییەوە

دیدگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕووی سیاسییەوە جیاناكرێتەوە لە دیدگای یەكێتی لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە پێویستە لە پڕۆژەی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی كورد...


  دۆست و دوژمن حساب بۆ رۆڵی یەكێتی دەكەن
  45 ساڵه‌ یه‌كێتی خوێن ده‌به‌خشێت


کاریکاتێر