riklam

نهێنییه‌كانی پشت جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان له‌ كۆڕێكدا

تاراوگە‌‌ 04:15 PM - 2020-03-05
.

.

له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كی یانه‌ی كوردی له‌ رۆتردام " میدیا " له‌ كۆڕێكدا، هۆكاره‌ نهێنییه‌كانی پشت جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان خرانه‌ڕوو .

 ھاوسه‌رگیری پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دینی زانستییه‌، ھه‌موو تاكێك له‌ كۆمه‌ڵگا مافی خۆیه‌تی پیاده‌ی بكات، ھاوسه‌رگیری په‌یمانێكی مۆركراوه‌ له‌ نێوان دوو تاك یان زیاتر، خۆشه‌ویستی و راستگۆیی و له‌ یه‌ك تێگه‌یشتن به‌رده‌وامی ده‌داتێ.

ھه‌ر چه‌نده‌ پڕۆسه‌كه‌ زیاتر بۆ چێژ وه‌رگرتنه‌، به‌ڵام له‌ ھه‌مان كاتیشدا یه‌كتری ته‌واو كردنه‌ له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ و پارێزگاریكردنی وه‌چه‌كانه‌ و به‌رده‌وامی به‌ یه‌كه‌وه‌ مانه‌وه‌ی ھاوسه‌ره‌كان ده‌كرێت به‌ خۆ ویستی بێت، یان به‌ زۆری بێت، به‌ڵام گه‌ر گه‌یشته‌ خاڵێك كه‌ چیدی نه‌توانن پێكه‌وه‌ ھه‌ڵبكه‌ن و به‌رده‌وامی به‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییان بده‌ن، ترازان باشترین ھه‌ڵبژاردنه‌.

ھۆكانی لێكترازان زۆرن، (كۆمه‌ڵایه‌تی، ماددی، فیزیایی، كیمیایی، میدیا، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تێكچوونی ده‌روونی و ھتد ...

 ئه‌م باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ كۆڕێكدا بوو، یانه‌ی كوردی له‌ رۆتردام " میدیا " له‌ ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵ .. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/ 3/ 1 كۆڕێكی بۆ مامۆستا سۆران  له‌ شاری رۆتردام ساز كرد، تا له‌ نزیكه‌وه‌ وێڕای زانیارییه‌ ئاماده‌كراوه‌كان گفتوگۆیه‌كی راگۆڕینه‌وه‌ بكرێت و له‌ تاراوگه‌ بتوانین خزمه‌ت به‌ كێشه‌ خێزانییه‌كان بكه‌ین.

شایانی باسه‌ زیاتر له‌ په‌نجا ژن و پیاو ئاماده‌ی كۆڕه‌كه‌ بوون و ماوه‌ی سێ كاژێری خایاند .. له‌ كۆتایی كۆڕه‌كه‌شدا، ئاماده‌بووان به‌ پرسیار و راوبۆچوون گۆڕینه‌وه‌، كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گه‌رمتر كرد و بووه‌ جێی ره‌زامه‌ندی و دڵخۆشی هه‌مووان. پاشان به‌ ئێواره‌ خوانێكی كوردی كۆڕه‌كه‌ كۆتایی هات.
تێبینی: له‌ دوای كۆڕه‌كه‌ چه‌ندین په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی كوردی میدیاوه‌ كراوه‌ بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ و سازدانی ئه‌مجۆره‌ كۆڕانه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی یانه‌ی كوردی له‌ رۆتردام میدیا


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket