riklam

ئۆپیك به‌رهه‌می نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌

ئابوری 02:47 PM - 2020-03-05
.

.

وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ ڕێژه‌ی 1.5ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ رێكه‌وتن.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 5-3-2020، وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك له‌ ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا، له‌سه‌ر بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێكه‌وتن.

راشیگه‌یاندووه‌، رێكخراوی ئۆپیك بڕیاریداوه‌ بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 1.5 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا كه‌مبكرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئۆپیك بۆ رێگرییه‌ له‌ زیاتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كه‌ له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

PUKmedia رۆیته‌رز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket