مۆته‌كه‌ی كۆرۆنا
بیروڕا 08:04 PM - 2020-03-04.
نه‌خۆشیه‌كان نوێ نین له‌سه‌ر زه‌وی بۆ مرۆڤ و زینده‌وه‌ران به گشتی، له‌گه‌ڵ دروست بوون و په‌یدابوونی زینده‌وه‌ران له‌سه‌ر زه‌وی نه‌خۆشی یه‌كان بوونیان هه‌یه به پێی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان. به تایبه‌تیش نه‌خۆشیه درمه‌كان یا گواستراوه‌كان.
ڤایرۆسی (كۆرۆنا) ئه‌و وشه‌و ناوه‌ی له‌م چه‌ند مانگی رابردودا زۆرترین جار دوباره بۆته‌وه، بۆته مۆته‌كه‌ی سه‌رشانی دانیشتوانی سه‌ر روی زه‌وی و حكومه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تان، به‌جۆرێك كه بیر‌و هزرو خه‌یاڵی هه‌موانی كۆنترۆڵ كردوه‌و ترس و دڵه راوكێی خستۆته هه‌موو ماڵێكه‌وه، ئه‌توانم بڵێم تیرۆره له فۆرمێكی جیاوازدا ئه‌گه‌ر پێناسه‌كه‌ی له‌روی ته‌ندروستیه‌وه بۆ دابرێژینه‌وه.
گه‌شته ئاسمانیه‌كان راگیران و له‌هه‌ندێ وڵاتی دیكه تا راده‌ی وه‌ستان كه‌م بونه‌ته‌وه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه ته‌نها له رۆژهه‌ڵاتی ناوین نزیكه‌ی (١٠٠) سه‌د ملیۆن دولار زیانی به‌ركه‌وتوه‌و مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌مساڵدا ملیار‌و نیوێك (١.٥ ) زیان به‌ر كه‌رتی فرۆكه‌وانی و هێڵه ئاسمانیه‌كان بكه‌وێت. هه‌روه‌ها،كه‌رتی گه‌شتیاری جیهانی روبه‌روی هه‌مان مه‌ترسی بۆته‌وه به‌پێی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی گه‌شت و گوزاری جیهانی، كه تائێستا نزیكه‌ی (٢٢ ) ملیار دۆلار توشی زیان بوه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ته‌نها بۆ ٦ مانگ ،كه له ٢٠٠٢ به‌هۆی ڤایرۆسی (سارس) ه‌وه رویدا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی بگاته نزیكه‌ی ٤٩ ملیار دۆلار.
كاریگه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه ئابوری جیهانیشی خستۆته ئامده‌باشیه‌وه به‌جۆرێك بانكه جیهانیه‌كان ئاماژه‌ی ئاگاداركه‌ره‌وه ده‌نیرن، زیاتر له ٦٠ وڵات روبه‌روی ئه‌م ڤایرۆسه بونوه‌ته‌وه. (كریستین لاگارد )سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی ده‌ڵێ تا ئێستا قه‌یرانه‌كه پێویستی به خستنه‌سه‌ری كاش نیه، به‌ڵام ده‌بێ ئاماده‌بین بۆ كاردانه‌وی زیاتری بازنه‌كانی كاریگه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه. كه‌رته زیان لێكه‌وتوه‌كان تا ئێستا، گه‌شت و گوزارو گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و بۆرسه‌كانه.
هه‌روه‌ها سندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی پرۆگرامی نوێی ئاماده‌كردوه بۆ پێدانی قه‌رزی خیرا به‌و وڵاتانه‌ی كه توانای روبه‌روبونه‌وه‌ی دارایی ئه‌م ڤایرۆسه‌یان نیه، وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ ( ئیبۆلا) كرا. به‌گشتی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان به تایبه‌تی چینی و ئه‌مریكی و ئه‌ورپیه‌كان توشی زیانی گه‌وره بوون به رێژه‌ی له سه‌دا ده ١٠٪ له سه‌راتای مانگه‌كانی ٢٠٢٠ وه.
قوتابجه‌نه‌كان داخران، مۆڵ و بازاره‌كان نیمچه چۆڵ بوون، شه‌قامه‌كان خامۆش، دوكانه‌كان چۆڵ و هۆڵ، مۆزه‌خانه نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵیه‌كان، ته‌نانه‌ت پرسه‌و بۆناكانیش راگیران.
ورده‌كاری و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌لدان و په‌یدابوونی ڤایرۆسی (كۆرۆنا كۆڤید ١٩ ) رون و ئاشكرایه‌و نامه‌وێ بچمه سه‌ر ئه‌و باسه كه له‌شاری وهانی چیندا رویدا. ده‌مه‌وێ زیاتر شیكاری وه‌ڵامی پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كانی پشتی ئه‌م مۆته‌كه‌یه ته‌ته‌ڵه بكه‌م بوروژێنم! وای لێ هاتوه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ته‌نیشتمان بپژمێ وا ده‌زانین راسته‌خۆ ده‌مرین! ناوێرین بچینیه قه‌ڵه‌باڵغی، ته‌وقه‌و باوشپیاكردن نیه، سه‌ردێری هه‌واڵ و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و ویب سایت و تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مووی بوه به كۆرۆنا، كه گوێ هه‌ڵده‌خه‌ی وا ده‌زانی كه دنیا كۆتایی دێت و ئیتر ئه‌مه رۆژی دواییه. كه له راستیا ژماره‌و داتاكان و وا ناڵێن، كه رێژه‌ی مردوان به‌م نه‌خۆشیه نزیكه‌ی ٣٠٠٠ كه له‌هه‌مان كاتدا نزیكه‌ی ٩٠٠٠٠ نه‌وه‌د هه‌زار توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون. ئه‌وه له كاتێكدا كه ساڵانه ته‌نها به ئه‌نفلۆنزا ٦٠ شه‌ست هێنده زیاتر ده‌مرن، به نه‌خۆشیه‌كانی تری وه‌كو شیربه‌نجه، جگه‌ره‌كێشان، مه‌لاریا، زیاتر ده‌مرن.
پرسیاره‌كان ئه‌مانه‌ن : ئایا ئه‌م دۆخه تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر زیاتر به‌رده‌وام بێت چی رو ده‌دات؟ ئایه قه‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كان له راده به‌ده‌ر گه‌وره نه‌كروان؟ ئایا سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئابوری زلهێزه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیان به گه‌وره‌كردن و پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌م دۆخه‌وه هه‌یه؟ ئایا كێ چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه ده‌دۆزێته‌وه؟ ئایا ئه‌مه جۆرێكی نوێی تیرۆری سه‌رده‌می جه‌نگی زلهێزه‌كانی دنیایه، یا فیلمێكی ترسناكی تری ده‌رهێنه‌ره ئه‌مریكیه‌كانه به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌مووان به‌شدارن؟
هیوادارم هه‌موو لایه‌ك پارێزراوو ته‌ندروست بن و دوو دڵ نه‌بن له خۆپارێزی و پاك و خاوێنی و جێبه‌جێ كردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كان.
رزگار حه‌مه كه‌ریم
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19