هونەرمەندێکی کورد ئامێرێکی موزیک دروست دەکات
ریپۆرتاژ 04:47 PM - 2020-03-04.
هونەرمەندێکی موزیکژەنی کورد ئامێرێکی موزیکی نوێ لە تێکەڵەی چەند ئامیرێکی تر دروست دەکات و ناوی (یار)ی لێدەنێت و دەڵێت سەرچاوەی لەدایکبونی ئامێرەکەم ئامێری تەنبوری یارسانەکانە و ئومێدیشمە وەک هەموو ئامیرە جیهانییەکان لە جیهاندا بە ناوی کوردەوە بڵاو ببێتەوە.
هونەرمەند نزار زێوێی ژەنیاری ئامێرەکانی تار و سێتارو سەرپەرشتیاری گروپی موزیکی لوڕ لە چاوپێکەوتنێکی PUKmedia دا لەبارەی دروستکردنی ئامێرەکەیەوە وتی: ئەو هۆکارەی پاڵنەرم بوو بۆ دروستکردنی ئامێرێک کە مۆرکی کوردی پێوەبێت و لەژێر ناوی کورد_دا تۆمار بکرێت، ئەوەبوو کە ئێمە هەرچی موزیکێک دروست بکەین و هەرچی داهێنانێک لە بواری موزیکدا بکەین لەبەر ئەوەی خۆمان ئامێرمان نیە خزمەت کردنە بەو نەتەوانەی دروستکەری ئەو ئامێرانەن، بەتایبەت کاتێک ئێمە چەن هونەرمەندێکی موزیکژەن لە وڵاتی نەمسا بۆ یەکەمجار بەشداری کۆنسێرتێکمان کرد، رۆژێک لە کاتی پرۆڤەکردن ستافێک هاتن کە لێکۆڵینەوەیان لە موزیکی گەلان و ئامێرە موزیکییەکان دەکرد، هەموو ئامێرەکانی تر بۆ ئەوان نامۆ نەبوو، بەڵام کە ئامێری (نەی)یان بینی کە کاروانی نەی دەیژەند بەڵام بە فوی شمشاڵ پێیان جیاواز بوو، بۆیە ئەمە وای لە من کرد، بڵێم کاتێک من کوردم و موزیکی کوردی دەژەنم بۆچی ئامێرەکەشم کوردی نەبێت و بۆنی میلەتەکەمی پێوە نەبێت.
تەمبور دایکی یارە
ئەم ئامێرە تێکەڵەیەکە لە تەمبور و شورەنگیز و سێتار و تار بەکۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە لە هەر یەکێکیاندا، بەڵام ئەتوانم بڵێم سەرچاوەی هاتنە بونی ئامێرەکەم تەمبوری یارسانەکانە، بەڵام یار شێوازی ژەندنەکەی ریشەییە بەڵام دەتوانرێت بە شێوازی ژەندنی ئامێرەکانی تر کە لەرێگەی ریشەوەو لە رێگەی یەک پەنجەوەو لە رێگەی هەر چوار پەنجەوە دەتوانرێت بژەنرێت.
بۆ چی ناوم ناوە یار؟
مادەم دایکی ئامێرەکەم تەمبورە سەرەتا لە یارسانەکانەوە وەرگیراوە و واتە لە ئاینی یاری ، دواتر ئەم ئامێرە هەموو کاتێک لەگەڵتایە و یارتە نزیک ترین هاورێتە، دواتریش کچەکەم کە ناوی یارە و خۆشەویستییەکی تایبەتم هەیە بۆی ناوی (یار)م هەڵبژارد.
لە ئێستادا ئامێرەکەم ئامادەیە بەڵام دەمەوێت سەرنج و تێبینی هونەرمەندان و شارەزایان لە بواری موزیک وەرگرم بۆ ئەوەی ئەگەر کەموکورتییەکی هەبێت پەرەی پێ بدرێت.
ئەم ئامێرە هەموو پارچەکانی جگە لە سیمەکەی لە کوردستان دەست دەکەوێت و تەنانەت ئەم بەرهەمەی ئێستا بەدەست منەوەیەوە دارەکەی داری گوێزی خۆمانەیە و توانای هەیە لەگەڵ گروپ عەزف بکات و جێی خۆی بگرێت و دەشتوانێت بەتەنها ٢ سەعات سۆڵۆی هەبێت.
کاتێک گوێت لەدەنگی ئەم ئامێرە دەبێت هەست بە مۆرکێکی نەتەوایەتی کوردی دەکەیت و بۆنی شاخەکانی کوردستانی لێدێت.
ئومێدمە لەم ئامێرەوە موزیکی کوردی بگاتە جیهان و لەگەڵ ئەوەی موزیکی خۆمان هەیە ئامێرێکی تایبەتی کوردیشمان هەبێت و لەناو گەلان سەرمان بەرز بێت.
مەنهەجی تایبەت بە یار دروست دەکرێت
من لە ٢ مانگی داهاتوو هەوڵ دەدەم چەند ئامێرێکی تر دروست بکەم و بیهێنمە کوردستان، هاوکات کتێبێکی تایبەت بەخۆی هەبێت و بتوانرێت لە کوردستان هونەردۆستانی لەسەر پیبگەیەنین، بۆ ئەمەش پێویستم بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی کوردستانە، چونکە بەتەنها ئەرکێکی قورسە لەسەر من.
ئەم ئامێرە کە من نزیکەی ساڵ و نیوێکە لە هەوڵدام بۆ بنیادنانی، ئێستا بەرهەم هاتوە نزیکەی ٤٥٠$ تێچوەکەیەتی، بەڵام ئەمە بۆ یەکەم ئامێرە چونکە لە ئێستایا ئامێرەکە قاڵبی هەیە و دروستکردنی ئاسانترە و هەرزانتر دەبێت.
ئامێرەکە بە کلیپ و کۆنسێرت دەناسێنرێت
لە ئێستادا من کار لەسەر بەرهەم هێنانی کلیپێک دەکەم بەم ئامێرە لەگەڵ ئامێرە ریتمییەکان و بۆ ناساندنی و هاوکات دوای وەڵامدانەوەی لایەنی بەرپرس و رای ئەوان لەسەر ئامێرەکە بەرنامەم هەیە کۆنسێرتێکی گەورە و تایبەت بۆ ناساندنی ئامێرەکە بکەم.
گەشبینم ئەم ئامێرە بگاتە جیهان و بە ناوی کوردەوە وەک و هەموو ئامێرە جیهانییەکان بڵاو ببێتەوە.
بۆ لەمەو دوا لەهەر کوێ نزار زێوێی عەزف بکات، لەگەڵ ئەم ئامێرە دەبێت.
PUKmedia هاژە باست
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26