riklam

ئای لەو سەڵتەنەتە

بابەتی گۆڕاو 10:47 AM - 2020-03-03
.

.

ئای لەو سەڵتەنەتە

ساویلکە؛ بەتەمایە حکومەت تەعینی بکات.
بێ ئەقڵ؛ سمێڵ بابڕەو سی ڤی بۆ کۆمپانیا ئەنێرێ.
حەکیم؛ نەشمیلەیەکە پشت بەبەھرەکانی خۆی ئەبەستێ.
****
دڵنیابە؛ کەسێکی زۆر خۆشەویستيت.
دڵنیاتر؛ بێ ئەوەی تۆ بەخۆت بزانی.
تەڵاقت بۆ ئەخۆم؛ لە پاشملە زەمت ئەکات.
****
موعارەزە؛ گاڵتەی بە ئیشی حکومەت دێت.
دەسەڵات؛ گاڵتەی بە ئەقڵی موعارەزە دێت.
شەعب؛ دەستی لە ھەردووکیان شۆریوە.
****
عۆمەتی محەمەد؛ بۆ ریازە ئەچێ بۆ باخ.
کورد؛ دەست ئەکات بە یاپراخ خواردن.
تازە پیاکەوتوو؛ بەدەم گۆرانیی گەعدەوە نێرگەلە ئەکێشێ.
****
بێ ئیش؛ دائەنیشێ بەدیار تەلەفزیۆنەوە.
بێ چارە؛ ئەو عانەی باسی کۆرۆنات بۆ ئەکات.
بێ دەماغ؛ کابرای سەلەفی.
****
شوکور؛ سەرماکە ڕۆیشت.
بەداخەوە: کۆرۆنا ھات.
قوڕبەسەرم؛ قسەکە کەوتۆتە دەم ئیعلامی کوردی.
****
خۆی؛ عەرەبانە ئەگێڕێ و ناوی سامانە.
باوکی؛ زەخت و شەکرەو کۆلیسترۆڵەکەی فڕیوە و ناوی سەلیمە.
چاوی؛ لەکەرەمی شتێکە پێی ئەڵێن حکومەتی ھەرێم.
****
باش؛ خۆیان بکەن بە کۆبوونەوەی پەڕلەماندا.
باشتر: لە چینەوە ھاتبن.
ئای لەو سەڵتەنەتە؛ کۆمەڵێ شەمشەمەکوێرە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket