riklam

نێوان دوو کەوانە

بابەتی گۆڕاو 04:25 PM - 2020-03-02
.

.

نێوان دوو کەوانە

*وەزعەکە وا بڕوات ئەم نەورۆزە کاوە ئەبینین بووە بە حیمایەی زوحاک
*ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەندە زەرەری داوە ھەقە پێی بڵێن ھەڤاڵ کۆرۆنا
*ھاووڵاتی (بە دەسەڵات):نەخێر من لە تۆ نائومێد نەبووم،لە ئۆپۆزیسیۆنیش
*ئەم عالەمە زۆر سەیرە،پارە مەعنەویات بەرز ئەکاتەوە کەچی پێی ئەڵێن مادە
*ئەڵێن ئێستا لەو مەرزە ئامدیوکردنی زەلام سەد ئەوەندەی ھێلکەو دووگ خێری ھەیە
•گۆرانی یە تازەکەی مامۆستا مەزھەر:
بۆی دێنم ،بۆی دێنم،پەتاو دەردی بۆ دێنم
سەد ماسکی لە لووتان بێ من ماچی لێ دەستێنم
*لەوەتەی بیرم دێ حکومەت ئەڵێ بارو دۆخەکە ناسکە
*کۆرۆنا کە ئەبینێ ماسکت کردوە:ئای ترسنۆک
*ئاماری سلێمانی:ژمارەی ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون:سفر
ژمارەی ئەوانەی فریشکیان کەوتووە:دوو ملیۆن و سێصەد و چل و شەش کەس
*چوار سەد کارتۆن ماسکی قاچاخم لەرێی فڕۆکەخانە خستە بەینی دوو کەوانەوە لێیان نووسرابوو کۆمەک بۆ لێقەوماوانی چین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket