riklam

کورتە فیلمێکی جیاواز بەرهەمدەهێنرێت

ئەدەب وهونەر 01:42 PM - 2020-03-02
.

.

كورتە فیلمی "شاردراوە" ( hidden ) کە یەكەمین ئەزموونی دوو دەرهێنەرە وەک کاری كورتە فیلم بەرهەمدەهێنرێت.

لەبارەی ئەم بەرهەمەوە ڕۆژە حەسەن یەکێک لەدەرهێنەرانی ئەم کورتە فیلمە بۆ PUKmedia وتی: چیرۆكی فیلمەكە باس لە منداڵێك دەكات كە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێكسییەوە دێتەدنیاوە، دواتریش كێشەی نەبوونی شووناس بەدوای خۆیدا دەهێنێت كە كاریگەری لەسەر شووناسی كۆمەڵایەتی و لەهەمان كاتدا نەبوونی پەیوەندی و نامۆ بوونی ئەم مناڵە دەبێت لە كۆمەڵگادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی میوزیك ژەنێكەوە میوزیك دەبێتە بەشێك لە شووناسی منداڵەکە. 

وتشی: مانگێك زیاترە خەریكی ئامادەكارین بۆ دروستكردنی ئەم فیلمە بەهاوکاری دەر‌هێنەر رێباز موتابچی، بە ستافێكی پڕۆفیشناڵ ئێستا فیلمەكە لە قۆناغی( production)  دایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەچێتە قۆناغی  post production .

کورتە فیلمەکە ناوی  "شاردراوە" ( hidden ) یەو یەکەمین ئەزمونیەتی، ئەو ئەكتەرانەش کە رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینن ( حەمە رەشید هەرەس – بەیان بۆمبا – پێشرەو حسین – لاڤین ڕەوف –  هەروەها روخسارێكی نوێ  رەهەند سامان – ئاوات سەلیم ) .

PUKmedia تایبەت

 

 

٢.jpg

٤.jpg

٣.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket