riklam

سبەینێ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت

ئابوری 12:49 PM - 2020-03-02
.

.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی کە کۆپیییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە سبەینێ سێ شەممە مووچەی سێ وەزارەت و چەند دەستەیەک دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایدا هاتووە سبەینێ مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا وناوخۆو شارەوانی لەگەڵ دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن و لیوای ١ و ٢ ی نەوت و گاز و هەروەها موچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم دابەشدەکرێت.

ئەوەش هاتووە رۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و کارەبا و رۆشنبیری و ئاوەدانکردنەوەو هەرسێ سەرۆکایەتییەکە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوەشیخستوەتەروو، رۆژی پێنج شەممە موچەی خانەنشینی پیشمەرگە و رۆژی شەممەش لەگەڵ ئەوەی پشوی فەرمییە بەڵام بانکەکان کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی موچەی خانەنشینی مەدەنی.


PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket