riklam

بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئابوری 11:24 AM - 2020-03-02
.

.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 2-3-2020، بە PUKmedia ی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

وتیشی: بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2019 عیراق، دەبێت حكومەتی عیراق مانگانە 425 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی كوردستان بكات، جگە لە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو زیاتر لە هەفتەیەكە حكومەتی عیراق لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە و هاوكات لەیاسای بودجەی ساڵی 2019 دا هاتووە، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگرێت.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket