riklam

تەندروستی هەرێم چوار حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنای راگەیاند

کوردستان 07:03 PM - 2020-03-01
.

.

تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پشكنین بۆ 24 گومانلێكراو كراوە كە لە نێویاندا چوار هاووڵاتی لە شاری سلێمانی دەرەنجامی پشكنینەكانیان دەرچوو كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 كە پێكهاتبوون لە خێزانێكی سێ كەسی و ژنێك كە سەرجەمیان پێشتر سەردانی ئێرانیان كردبوو، دوای گەڕانەوەیان لەپڕۆسەی كەڕەنتین و چاودێریكردنی تەندروستی پشكنینیان بۆ كراوەو لەكاتی ئێستادا لە نەخۆشخانەی جیاكراوەی تایبەت بەم نەخۆشیە دانراون و باری تەندروستیان جێگیرە.

بەیاننامەیەك لە وەزارەتی تەندروستی: . . .

لە بەردەوامی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كۆردستان بەهۆی هەبوونی ژمارەیەكی زۆری تووشبوان لە جیهان و وڵاتانی دەوروبەردا و گەڕانەوەی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی گەشتیار لەو ووڵاتانەدا، تیمەكانی تەندروستی و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە ڕێكاری پێویست بۆ خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ئامادەكاریەكانی كۆنتڕۆڵكردنی ئەم پەتایە لە هەرێمی كوردستان.

بە هاوڵاتیانی خۆشەویست ڕادەگەیەنین كە ئەمرۆ یەكشەمە ١ی ئازاری ٢٠٢٠، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا پشكنین بۆ (٢٤) گومانلێكراو ئەنجامدرا كە لە نێویاندا (٤) هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دەرەنجامی پشكنینەكانیان دەرچوو كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 كە پێكهاتبوون لە خێزانیكی ٣ كەسی و ئافرەتێك كە سەرجەمیان پێشتر سەردانی ووڵاتی ئێرانیان كردبوو و دوای گەڕانەوەیان لە پڕۆسەی كەڕەنتین و چاودێری كردنی تەندروستی پشكنینیان بۆ كرا وە لە كاتی ئێستادا لە نەخۆشخانەی جیاكراوەی تایبەت بەم نەخۆشیە دانراون و باری تەندروستیان جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە كە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی.

هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكان.

وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

١ ی ئازاری ٢٠٢٠

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket