riklam

وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دابەشدەكرێت

ئابوری 06:39 PM - 2020-03-01
.

.

وەزارەتی دارایی هەرێم رادەگەیەنێت سبەینێ تەنها مووچەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دابەشدەكرێت و تائێستاش بەغدا پارەكەی نەناردوەو مووچەی ژمارەیەك وەزارەتیش 40ی رۆژی تێپەڕاند.

هەرچەندە رۆژی 17ی ئەم مانگە ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆخی دارایی ئێستای هەرێم روونەو لەم كابینەیەدا هەموو 30 رۆژ جارێك فەرمانبەران مووچەیان وەرگرتوە، بەڵام 40 رۆژ تێپەڕیوەو ژمارەیەك وەزارەتی هەرێمیش تائێستا مووچەیان وەرنەگرتوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی وەزارەتێكی تری بڵاوكردەوەو رایگەیاند: سبەینێ 2ی ئاداری 2020، مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی  وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دابەشدەكرێت.

هەر ئەمڕۆ شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia راگەیاند: تا ئێستا بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووەو هۆكارەكەشی نازانین.

راشیگەیاند: بە پێی بەرواری نوسراوی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، خۆی بڕیاربوو 25 ی شوبات، واتە مانگی رابردوو بەغدا مووچەی بۆ هەرێم بناردایە، بەڵام تا ئێستا نەیناردووە .

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket