riklam

دواین زانیاری نوێ له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

ئابوری 04:52 PM - 2020-03-01
.

.

ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 1-3-2020، به‌ PUKmedia راگه‌یاند: تا ئێستا به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌و هۆكاره‌كه‌شی نازانین.

راشیگه‌یاند: به‌ پێی به‌رواری نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، خۆی بڕیاربوو 25 ی شوبات، واته‌ مانگی رابردوو به‌غدا مووچه‌ی بۆ هه‌رێم بناردایه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یناردووه‌ .

بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پشت به‌ دوو سه‌رچاوه‌ ده‌به‌سێت یه‌كه‌میان داهاتی ناوخۆو فرۆشتنی نه‌وته‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وی تریان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌ كه‌ مانگانه‌ به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ینێرێت.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket