riklam

رێكخه‌ری گشتی كۆماریخوازان پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:33 PM - 2020-03-01
.

.

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێكخه‌ری گشتی كۆماریخوازان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بروسكه‌ی پیرۆزبایی رێكخه‌ری گشتی كۆماریخوازان به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
 به‌رێزانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێزداران كاك باڤڵ تاڵه‌بانی و كاك لاهور شێخ جه‌نگی
له‌گه‌ل ئاڕاسته‌كردنی سڵاو و رێزمان
به‌بۆنه‌ی هه‌لبژاردنی ئێوه‌ی به‌رێز وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،  هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركی نوێتان، و بگره‌ له‌ ئازموونێكی تری سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی دا، كه‌ ره‌نگاو و ده‌نگاو به‌ بنه‌ما فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كانی نه‌مر مام جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌، پر به‌دڵ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ به‌رێزان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین.
هیواخوازیین كه‌ له‌ ره‌وتی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه‌ گرنگه‌دا له‌جاران پتر و پته‌وتر هه‌نگاوه‌ چاره‌نووس سازه‌كانتان، به‌ئاراسته‌ی پاراستنی یه‌كانگیری ریزه‌كانی یه‌كێتی،و ساغكردنه‌وه‌ی سازانی نیشتمانی جه‌هه‌تدار بكه‌ن،و له‌خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناویی چه‌سپاندنی ئاشتی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و برایه‌تی نێوان حزبی و باشبژێویی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌ركه‌وتنی كه‌مالی مه‌تلووب ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له‌كۆتاییدا دووباره‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ به‌رێزان ده‌كه‌یین و پر به‌دڵ هێوای سه‌ركه‌وتنتان له‌ ره‌وتی ئه‌نجامدانی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نوێتان، بۆ به‌ئاوات ده‌خوازین
د. مسته‌فا شه‌مامی
رێكخه‌ری گشتی/ بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket