riklam

خوشک و دایکی خۆتن

بابەتی گۆڕاو 02:37 PM - 2020-03-01
.

.

خوشک و دایکی خۆتن

-ھا خێر؟!!...بۆ وا شڵەژاوی؟
+ک ک کک
-کۆرۆنا؟؟؟!!!
+نا..ککک کابرای موەلیدەیە داوای پارە ئەکات
**********
ئامادەبوو:بەقوربانت بم وا بزانە خوشک و دایکی خۆتن
وتاربێژ:کێ؟
ئامادەبوو:مێشکی ئەو خەڵکە.مەیانگێ
************
-کورد دوو شتی خراپە ،ئەزانی؟
+چی و چی؟
-دراوسێکانی و خۆی
**********
_ بەتەمایە لووتی عەمەلیات بکات
+بۆ جوانی؟
-نەخێر..لەپێناوی سەربەرزی وڵات
*********
ھاووڵاتی:لە سایەی سەری ھەموو لایەکەوە ئێستا بەس یەک شتمان نوقسانە
مەسئول:چی یە؟
ھاووڵاتی:بومەلەرزەیەکی نۆ ریختەری
*************
-بۆ وا بێ تاقەتی ڕۆڵە؟
+نێرگەلەخانەکەیان داخست
_جا با دایخەن ..خۆ موختەبەرەکەی ئەنیشتاین نی یە
**********
-وەزیر ئەڵێ لە کۆرۆنا مەترسن
+قسەی وەزیر موھیم نی یە؟
_ئەی ھی کێ موھیمە؟
+ھی ڤایرۆسەکە خۆی
********
-وەکو بزانی کۆرۆنا به ميز نەقڵ ئەبێ؟
+بڕوا ناکەم.بۆچی؟
-ئاخر بەتەمام بچم بۆ مەسبەح
**********
موراجیع:مەعقولە وەکیل وەزیر ئاگای لێ نەبێ؟
کارمەند:بەڵێ زۆر ئاساییە
موراجیع:ئەی کەواتە لە کێ بپرسم؟
کارمەند: حیمایەکانی وەزیر
**********
دکتۆر:بە داخەوەم فەحسەکەت ئەڵێ....
نەخۆش:ئەڵێ چی بۆ خاتری خوا؟کۆرۆنامە؟
دکتۆر:نەخێر ..شێر پەنجە
نەخۆش:بێ قەزابی یاخوا.ڕۆحت بردم
**********
ئەحمەد:ئەم کۆرۆنا دوابڕاوە ھینم بیر ئەخاتەوە،پەڕلەمانتارە چەنەبازەکە
مەحموو:ڕاست ئەکەی ئافەرم،ئەویش ئیعلام زلی کرد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket