riklam

لۆكسمبۆرگ گواستنه‌وه‌ی خۆڕایی راگه‌یاند

هەمەرەنگ 04:38 PM - 2020-02-29
.

.

به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی حكومه‌تی لۆكسمبۆرگ گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتیانی كرده‌ خۆرایی .

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی كه‌ ئه‌مڕۆ 29-2-2020، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی لوكسمبۆرگ بڕیاریداوه‌ ته‌واوی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ بكاته‌ خۆرایی بۆ هاووڵاتیان، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و لۆده‌ی به‌هۆی هاتوچۆوه‌ له‌ وڵات هه‌یه‌ تاوه‌كو هاووڵاتیان بتوانین هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك پاس به‌كاربهێنن .

بڕیاره‌كه‌ ته‌نیا میترۆی گه‌وره‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان وڵاتان ده‌بێت و ته‌واوی هۆیه‌كانی تر به‌خۆڕایی ده‌بێت .

وڵاتی لوكسمبۆرگ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ بچووكه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپاو  ده‌كه‌وێته‌ نزیك وڵاتانی هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌لجیكاو به‌ پێی ئامارێك ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ ساڵی 2018  نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س بووه‌ .

PUKmedia ئاژانسه‌كان - هه‌رێز جه‌مال

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket