riklam

عیراق روونكردنەوە لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمەوە نادات

ئابوری 10:55 AM - 2020-02-29
.

.

ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی مووچە فەرمانبەرانەوە نووسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق كردووە و ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، حكومەتی عیراق وەڵامی نووسراوەكەی نەداوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 29-2-2020، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: رۆژی پێنج شەممەی رابردوو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی مووچە فەرمانبەرانەوە نووسراوێكی ئاگاداركردنەوەی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق كردووە و داوای كردووە كە مووچەكە رەوانە بكات.

وتیشی: وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق تا ئێستا وەڵامی نووسراوەكەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی نەداوەتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو نزیكەی یەك هەفتەیە حكومەتی عیراق لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە و هاوكات لەیاسای بودجەی ساڵی 2019 دا هاتووە، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگرێت.

پێشتر ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندبوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران هەر 30 رۆژ جارێك، بەڵام ئەم مانگە تائێستا بەغدا پارەی موچەی رەوانەی هەرێم نەكردووە.

PUKmedia فایەق ئێزدی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket