riklam

تەندروستی جیهانی: سنور بۆ کۆرۆنا دابنێن

ریپۆرتاژ‌ 09:15 AM - 2020-02-29
.

.

لە نوێترین ئاماری توشبوانی کرۆنادا هەزار و ٢٨ حاڵەتی توشبون و ٤٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوەو لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لە ٦٠ وڵات لە جیهاندا بڵاوبوەتەوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش رایدەگەیەنێت دەتوانرێت سنور بۆ ئەم ڤایرۆسە دابنرێت، هاوکات بەردەوام نرخی نەوت رووی لە دابەزینە کە هۆکارەکەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەیە.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی لە نوێترین ئاماردا رایگەیاندوە، کە لەئێستادا لە ٦٠ وڵاتی جیهان فایرۆزەکە بڵاو بوەتەوەو ژمارەی توشبوانیش بۆ ٨٥ هەزار و ٢١٠ کەس زیادی کردوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەشداوە، کەهەتا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ٢ هەزار و ٩٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە کە ٣٩ هەزار و ٥٣٩ کەس چارەسەریان بۆ کراوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

دەتوانرێت سنوری بۆ دابنرێت

لە بارەی ڤایرۆسەکەشەوە تیدرۆس گیبریسوس بەرێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفرانسی رۆژنامەوانی رۆژانەدا لەبارەی خستنەڕووی دواین زانیارییەكان لەبارەی كۆرۆناوە وتی: لەقۆناغێكی یەكلاكەرەوەدان و لەدوو رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەوڵاتانی جیهان ژمارەی تووشبووانی لەناوخۆی چین تێپەڕاندووە.

وتیشی: ئەوە هەلێكە لەبەردەم هەموو وڵاتان بۆ دانانی سنوورێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگری كردن لەبڵاوبوونەوەی و ئاماژەی بەوەكرد كۆرۆنا وەك ئەنفلۆنزا نیە و دەتوانرێت سنوورێكی بۆ دابنرێت ئەگەر رێوشوێنی گونجاو بگیرێتەبەر.

نرخی نەوت بەردەوام دادەبەزێت

بەهۆی تەشەنەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆناو كەمبوونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا دابەزی.

بە گوێرەی زانیارییەكانی بازاڕی وزە، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە ٥٠ دۆلارو ٨ مامەڵەی پێوە كراوە، هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە ٤٥ دۆلار و ٢٥ سەنت فرۆشراوە، بەو شێوەیەش نرخی نەوت بەرێژەی لەسەدا 4 بەهاكەی لەسەدەستداوە‌و بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا دابەزیووە.

ئەوەش لەكاتێدایە چاوەڕێ دەكرا لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا خواست لەسەر نەوت لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەت وڵاتانی ئاسیاو ئەوروپا روو لەبەرزبوونەوە بكات‌و نرخەكەشی زیاتر روو لە هەڵكشان بكات.

هەفتەی هەستیاری رادەگەیەنرێت

د.سەباح ھەورامی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە لەچەند خاڵێکدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی:

رێنماییەکانی تەندروستی سلێمانی.............

۱.هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی .

۲.داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە.

۳.ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەراونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاوڵاتیانی تر نەبێت.

٤.هەر هاوڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەراوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەرەکی (سەرچنار).

۵. هەر هاوڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەرابێتەوە لە کاتی هەبونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.

PUKmedia تایبەت

هەواڵی هاوپێچ...............

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket