riklam

ژنه‌ كوردێك ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی ژنان

تاراوگە‌‌ 12:26 PM - 2020-02-28
.

.

بۆ به‌رز ڕاگرتنی بۆنه‌ی 8 ی مارس و رۆژی جیهانی ژنان،  لێژنه‌ی ئاماده‌كار و ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی رۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی 26/2/2020 له‌ شاری توڕونتۆ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی كار و چالاكییه‌كان سازكرد .

 لیژنه‌ی ئاماده‌كاری رۆژی جیهانی ژنان ماوه‌ی 42 ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ و نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین ڕێكخراوی ژنانی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان و ئێن جی ئۆ- ی كه‌نه‌دا ده‌كات ، ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه‌ شاره‌زا و كه‌سایه‌تی وئه‌كادیمیستن كار بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی ژنان ده‌كه‌ن، كه‌ژاڵ حه‌مه‌ ڕه‌شید چالاكوانی ژنان و ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ( كه‌نه‌كه‌ ) نوێنه‌رایه‌تی ژنانی كورد له‌م لیژنه‌یه‌دا ده‌كات .

خاتوو كه‌ژاڵ سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كارله‌ وته‌یه‌كدا بۆ PUKmedia ڕایگه‌یاند ' لیژنه‌ی رێكخستنی به‌رنامه‌كانی رۆژی جیهانی ژنان ماوه‌ی دوو مانگه‌ چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی هه‌نگاوه‌كانی ڕێوڕه‌سمی رۆژی هه‌شتی مارس ئه‌نجامداوه‌ و به‌رنامه‌ی چه‌ندین چالاكی ڕۆشنبیری و هونه‌ری به‌و بۆنه‌وه‌ داڕشتووه‌ ، كه‌ژاڵ حه‌مه‌ ڕه‌شید چه‌ند كارێكی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی ئاشكرا كردو وتی:  سه‌رله‌به‌یانی  رۆژی هه‌شتی مارس له‌ هۆڵی زانكۆی تورونتۆ كۆڕێكی ڕۆشنبیری به‌هاوكاری كه‌سایه‌تی شاره‌زا و ئه‌كادیمیست ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهان و ژینگه‌ وكێشه‌ی ژنانی نه‌ژاد ڕه‌سه‌نه‌كان ( ئیندجنسه‌كان ) ی كه‌نه‌دا و چه‌ند بابه‌تیكی دیكه‌ سازده‌كرێت ، پاشان چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و نمایشی كه‌لتوری هه‌مه‌ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌كان  پێشكه‌ش ده‌كرێت  ، دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ  ڕێپێوان و كه‌رنه‌ڤاڵی ڕازاوه‌  به‌به‌شداری هه‌زاران هاوڵاتی و سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سه‌نته‌ری شار به‌ره‌و شه‌قامی زانكۆی ڕایه‌رسۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

جێی ئاماژه‌یه‌ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیم و ڕێپێوانی رۆژی هه‌شتی مارس له‌لایه‌ن پێنج سه‌ندیكای گه‌وره‌ی كریكاران كه‌ ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه‌ كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌كرێن.

PUKmedia عوسمان عه‌لی/ تورونتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket