riklam

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆتاییهات

ی.ن.ک‌‌ 05:25 PM - 2020-02-27
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نییشتمانیی كوردستان كۆتایی هات و بڕیاردرا رۆژی شه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سكرتێرو جێگری سكرتێر و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ تاتوێكردنی دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر ناوخۆ و په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی حزب كۆتایی هات .

راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ رۆژی شه‌ممه‌، سكرتێرو جێگری سكرتێر و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردرێن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket